ئیستەنبوڵ
دەزگای لێکۆڵینەوەی زانستە ئیسلامییەکان İSAV لە شاری ئیستەنبوڵ سیمیناری "سەلەفیەت لە مێژوو و ئەمڕۆدا"ی سازکرد.
سەرۆکی پێشووی دەزگای کاروباری ئایینی تورکیا پڕۆفیسۆرعەلی بەرداکئۆغڵو سیمینارەکەی بەڕێوەبرد، رایگەیاند کە لە سیمینارەکەدا لەسەر تەوەرەی زۆر گرنگ گفتوگۆ کراوە. لەو بارەیەوە گوتی: "پێویستە تەنیا لە روانگەیەک سەلەفیەت نەخوێنینەوە، بەڵکو دەبێ بە خوێنساردی ھەڵوەستەی لەسەر بکەین و شیبکەینەوە."
مامۆستای زانکۆی شاری ئیستەنبوڵ پڕۆفیسۆر محەمەد عەلیبویوككارا، گوتی: "سەلەفیەت بەشێکی جیاواز نییە، بەڵکو سەلەفیەت بەشێکی تایبەتە لە بەشەکانی ئەو ئوممەتە. لە رابردوو ئەھلی سوننە و مەزھەبی شیعیە، مەزھەبی ماتوریدیمان دروستکرد. بۆ ئەوەی خۆمان بناسێنین. خاوەن رۆژھەڵاتناسێکی تر نین، توندرەوی لە رەوتی سەلەفیەت لەدوای وەھابیەت دەستیپێکرد، ئەمەش وەکو کاردانەوەی ئەو توندوتیژیە بوو کە لەدژی کۆمەڵگەی موسڵمانان پەیڕەو دەکرا. دەربارەی سیفەتەکانی خودا، لە بواری زانست و عەقیدە کێشە نییە. بۆیە دەخوازم بڵێم بیرۆکەی جیھادی سەلەفیش کێشە نەبووە. کەسێک لەناو پێخەفە گەرمەکەی ھەستێ، سەرچاوەی ژیانی خۆی بەجێبێڵێ و بچێتە ئەفغانستان یان شوێنە کێشە لەسەرەکانی دیکە جیھاد بکات کێشە نییە. سەلەفیەتی سعودی ناوبەناو بۆتە ئامرازی سیاسەت لە رۆژئاوا. لە باکووری ئەفریقا سەلەفیەت بووەتە بیانوو بۆ داگیرکرنی ئەو ناوچەیە لەلایەن ھێزە ئیمریالیستیەکانەوە."
بویوككارا پرسیایری كرد :بۆچی سۆفیگەریی لە مەیدانی جیھاد کشایەوە؟ بۆ نموونە شێخ عەبدولقادر لە جەزائیر، شێخ سەنوسی لە لیبیا، عوسمان دان فادیۆ لە سەنیگال ئەو سۆفییانە نەگەڕانەوە مەیدانی جیھاد. بانگەشە دەکەن کە سۆفیگەریی رووی بە زەردەخەنەی ئیسلامەتییە. پێویستە زەردەخەنە لەسە رووی ھەموو موسڵمانان بێ. پێویستە لەکاتی فشار و زوڵم ئەو رووە ھەڵنەواسرێ. پێویستە سەلەفیەت لەناو سوننەت وەکو بزوتنەوەیەک بمێنێتەوە. پێویستە ململانێی حەزرەتی عەلی لە دژی خەواریجەکان ببێتە نموونە. ئەوان وەکو ئەمەوییەکان بە دوای تایبەتمەندیی دا ناگەڕێن. ئەمەوییەکان باوەڕیان بە خوڕافات ھەبوو دۆزیانەوە. خەواریجەکان باوەڕیان بە خوڕافات ھەبوو گەیشتنە خوڕافات. عەبدولڵا کوڕی مەسعود لە کۆی ١٢ ھەزار خەواریج توانی ١٠ یان بگەڕێنێتەوە. وەکو شەڕێک بوو وەکو شەڕی نەھرەوان لەدژی ئەو گرووپە کەمینانەی مابوونەوە.
کێشەی پێناسەی سەلەفیەت
راگری کۆلیژی قاراجی بۆ زانستە ئیسلامییەکان پڕۆفیسۆر محەمەد تەقی عوسمانی، گوتی: "کێشەی پێناسەی سەلەفی ھەیە. لە سەلەفلیەتدا ئەوەی رێزگر بێ وەکو سەلەفی لە قەڵەم دەدرێ. وەکو تیۆر چاودێرکردنی سەلەفیەت و بزوتنەوەی سەلەفی لەیەکتر جیاناکرێنەوە، ئیبنو تەیمیە چاودێری رێی ئیبن و قایم دەکات و ئەوانەی لە چوار مەزھەبەکە ھەڵدەگەڕێنەوە، ئەوانەی لە ھەندێک مەسەلە جیاواز بیردەکەنەوە لەناو ئوممەتی ئیسلام دەریانناکات. کێشەی گەورە دێنە پێشەوە، بەڵام بۆ چارەسەری ئەو کێشانە پێویستە لەیەک تێبگەین."
یوسف ئەلکەلام، کە لە دور ئەلحەدیس لە حوسەینیەی فاس مامۆستایە، دەربارەی ئەزموونی خوێندکارانی رەوتی سەلەفی دەڵێ: "سەلەفیەت ئەسڵی ئێمەیە. ئەوەی ئەسڵی نەبێ بنەماشی نابێ. ئەمڕۆ و بەیانی نابێ. لە مێژووی بەراوردکردنی ئایینەکان وانە دەڵێمەوە. خوێندکارە سەلەفیەکان لەھەموویان زیاتر لەدژی ئەو وانەیە دێنەگۆ. چونکە ئەوان ئایینێکی تر ناناسن."
بیرمەندی میسڕی حەسەن حەنەفی دوا گوتاری لە سیمیناری سەلەفیەت لە مێژوو و ئەمڕۆدا پێشکەشکرد حەنەفی گوتی: "لە میسرو تونس و ھەموو وڵاتە عەرەبییەکان شەو و رۆژ بە سەلەفیەتەوە خەریکین، سەلەفیەتی سەر شەقام پشت بەز انست و زانیاریی نابەستێ. ئەوانە ئیبنو تەیمەیی، ئیبنو کایم ئەلجەزائیری، دارو تەرازوو عەقڵی و پەرتووکی چارەسەری ناکۆکی نێوان عەقڵ و قورئانیان نەخوێندۆتەوە. رووبەڕوی سەلەفیەتێک دەبینەوە کە بە گوێرەی عەقڵی خۆیان دایانناوە. کێشەی ئەم سەردەمە، کوڕم سەلەفیە، کچم مارکسیە، کوڕەکەی ترم عەرەبێکی نەتەوەپەرستە، دایکیان لیبڕالە، منیش چەپێکی ئیسلامیم. ماڵی ئێمە نوێنەرایەتی ھەموو رەوتەکانی جیھانی عەرەبی دەکات. سەلەفیەکانی شەقام ھەموومان خوێندکاری جەلالەدین ئەفغانینە نەخوێندۆتەوە. دەربارەی محەمەد عەبدولڵا و رەشید رزایان نەخوێندۆتەوە. زانیاریان لەسەر بنەماکانی بەرەنگاربوونەوەی داگیرکاری دەرەوەو زوڵمی ناوەوە نییە."
حەنەفی بۆ پرسیاری " چۆن خۆم لە کردەوەکانی دژی ئایین بپارێزم؟ " وەڵامی دایەوە: "سەلەفیەتی سەر شەقام داوای گویڕایەڵی رەھا دەکات، ئەگەر نا ئەو بەیاخیبوون لە قەڵەم دەدات و ھەموو شێوازێکی سەرکەوتکەرانە دەگرێتەبەر. سەلەفیەتی شەقام نازانێ چۆن خۆی لەو توندوتیژیە بپارێزێ کە بەناوی کار بەچاکەو دوورکەوتنەوە لەخراپە دەستپێکردووە."
لە کۆتایی سیمینارەکە پڕۆفیسۆر عەلی ئۆزەک سەرۆکی İSAV سوپاسی ئامادەبووانی کرد و رایگەیاند کە کۆبوونەوەکە گەیشتۆتە ئامانجەکانی و لەسەر ھەموو وردەکارییەکان گفتوگۆ کراوە.