قاھیرە
وەزیری پێشووی بەرگریی و کاندیدی سەرکۆماری میسر عەبدولفەتاح سیسی، لە بەرنامەیەکی تەلەڤزیۆنی وڵاتەکەی بە راشکاوانە گوتی: "ئەگەر لە هەڵبژاردنی داهاتوو ببمە سەركۆمار، ئەوا کۆمەڵی ئیخوانی موسلیمین ناهێڵم چونکە میسر هیچ پێویستی بەم رێکخراوە نییە."
سیسی سەبارەت بە دەستتێوەردانی سوپا لە کاروباری حکومەت گوتی: "ھیچ کاتێ سوپای میسر، خۆی هەڵنەقورتاندووە لە کاروباری سیاسی و حکومەتدا، بۆ خۆم نزیکەی ٣٠ ساڵە بەرگریی لەم وڵاتە دەکەم. دەزانم سوپا هیچ پلانێکی بۆ بەرێوەبردنی حکومەت، ئاماجمان تەنیا پاراستنی ئارامی و سەقامگیرییە بە ھاوکاری ئاسایشپارێزان، رێگری لە پێشێلکاریی لە مافی مرۆڤ دەکەین."
بۆ وەرگرتنی وردەکاریی زیاتر (ھەواڵ، وێنە، ڤیدیۆ) ببن بە ئابوونەداری ئاژانسی ئانادۆڵو.