Abdullah Shukur
09 کانوونی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 10 کانوونی دووەم 2017
لەندەن - AA
پۆلیسی بەرەنگاربوونەوەی دژی تیرۆری سکۆتلاند، لێکۆڵینەوەیان لە دەنگۆییەکانی ناردنی ھاوکاری ماددی بۆ پەکەکە لە شاری ئەدینبورگی پایتەختی ئەو وڵاتە دەستپێکردووە.
بەپێی ھەواڵێکی رۆژنامەی ھێرالدی سکۆتلاندی، "لێکۆڵەرانی ئەو وڵاتە، لێکۆڵینەوەیان لەبارەی دەنگۆییەکانی کۆکردنەوەی پارە بۆ رێکخراوێکی تیرۆریستی و چەند کەسێکی پەیوەندیدار بەو رێکخراوە دەستپێکردووە".
رۆژنامەکە راشیگەیاند کە پۆلیس ناوی ئەو رێکخراوە قەدەغەکراوەی ئاشکرا نەکردووە، بەڵام ئەوە زانراوە کە ئەم رێکخراوە پەکەکەیە.
راشگەیەنرا کە تیمەکانی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و تاوانەکانی سەر بە پۆلیسی سکۆتلاند، ماوەی چەند مانگێکە لێکۆڵینەوەیان لەمبارەیەوە دەستپێکردووە و لەم چوارچێوەیەش پشکنین بۆ چەند ناونیشانێک ئەنجامدراوە.
لە ھەواڵەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە ئەو کەسانەی ھاوکاری ماددی ئەو رێکخراوەیان کردووە، دیار کراون و ئێستاش ئامادەکاری بۆ دەستپێکردنی رێوشوێنی یاسایی لەبارەی ئەم کەسانە لە لایەن داواکاری گشتییەوە دەکرێت.
پەکەکە لەوەتەی ساڵی ٢٠٠١وە لە وڵاتانی بەریتانیا، سکۆتلاند، وێڵز و ئیرلەندای باکوور خراوەتە نێو لیستی رێکخراوە تیرۆریستییەکان.