كۆپن هاگن
دوو مانگ پێش ئێستا حكوومه‌تی كه‌مینه‌ی سوید دامه‌زرا، به‌هۆیه‌وە ئۆپۆزسیۆن پشتگیری له پڕۆژه‌ی بودجه‌ی ساڵی 2015 نه‌كرد و بودجه‌كه له په‌رله‌مانی ئه‌و وڵاتە تێپه‌ڕ نه‌بوو، سه‌رۆكوه‌زیران ستیفان لۆڤین رایگه‌یاند كه به‌ره‌و هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت ده‌چن.
له هه‌ڵبژاردنه‌كانی 14ی ئه‌یلوولی 2014دا ستیفان لۆڤین 31.2%ی ده‌نگه‌كانی به‌ده‌ستهێنا كه سه‌ركردایه‌تی پارتی سۆسیال دیموكرات ده‌كات، له‌گه‌ڵ پارتی سه‌وزه‌كان و پارتی ژینگه له تشرینی یه‌كه‌مدا حكوومه‌تێكی كه‌مینه‌یان پێكهێنا.
سه‌رۆكوه‌زیران لۆفڤێن پشتگیری پارته راستهكانیشی له ده‌ره‌وه وه‌گرت، به‌ڵام له ده‌نگدانی بودجه‌ی 2015ی وڵات پشتگیری له پارته‌كان وه‌رنه‌گرت و به 153 به‌ڵی و 182 نه‌خێر پڕۆژه یاسای بودجه تێپه‌ڕ نه‌بوو.
ستیفان لۆفڤێن دوای ئه‌وه‌ی ده‌نگی پێویستی بودجه‌ی 2015ی وه‌رنه‌گرت، كۆنگرەیەکی رۆژنامه‌وانی ئه‌نجامدا و گوتی: "هه‌موو كاتێك ئاگاداری به‌رپرسیارێتی خۆمان بووین و قبوڵی كاری پارته راسته‌كان ناكه‌ین. له 22ی مارسی 2015 به‌ره‌و هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت ده‌چین".
به گوێره‌ی یاساكانی سوید، پێویسته حكوومه‌ت له سێ مانگدا بڕیاری هه‌ڵبژاردنی حكومه‌ت رابگه‌یه‌نێت، به‌وه‌ش پێویسته له 29ی ئه‌م مانگه بڕیار له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت بدات.
یه‌كه‌م كاری كابینه‌ی سه‌رۆكوه‌زیران لۆفڤین به ده‌وڵه‌ت ناساندنی فهڵەستین بوو. هه‌ڵسوكه‌وتی ئه‌رێتی به‌رامبه‌ر به په‌نابه‌ره‌كانی سووریاش جێی سه‌رنج بوو.
حكوومه‌تی سوید له‌باره‌ی وه‌رگرتنی په‌نابه‌ره‌كان له‌گه‌ل ئه‌ڵمانیادا خاوه‌نی وه‌گرتنی زۆرترین په‌نابه‌ره له ئه‌ورووپا. له‌وباره‌یەوە پارتی دیموكراتی راستی سوید ویستی هه‌نگاوی به‌ره‌و دواوه به حكومه‌ت بنێت.
به‌رپرسێكی پارتی دیموكراتی سوید ماتیاس كارلسۆن ئاشكرای كرد كه به‌هۆی ئه‌وه‌ی حكوومه‌ت سوور بووه له پرسی سیاسه‌تی په‌نابه‌ران، به‌رپرسیارێتی ده‌خاته ئه‌ستۆی حكومه‌ته‌وه.