سەرۆکی ئەنجومەنی گەل لە سوریا موحەمەد جیھاد ئەل لەھلم لەمیانەی گوتهیهكیدا لە ئەنجومەنی گەل گوتی: "رۆژی سێی حوزهینران ههڵبژاردنی سهركۆماری له سوریا بهڕێوهدهچێ و ناونوسین بۆ خۆ کاندیدکردنی ھەڵبژاردنی سەرکۆماری لە سوریا لە ٢٢ی نیسان دەست پێدەکا و لە ١ ئایار کۆتایی پێدێ."
موحەمەد جیھاد روونیشی کردەوە پالێوراوان بۆ ناونووسین دەبێ سەردانی دادگای دەستوری بکەن. پرۆسەی ھەڵبژاردنی سەرکۆمار لە ٣ حوزەیران لە نێوان سەعات حەوتی بەیانی و حەوتی ئێوارە بەرێوەدەچێ.
ھەرەوەھا سەبارەت بەو سوریانەی لە دەرەوەی سوریا دەژین پێویستە لە ٢٨ ئایار سەردانی قونسوڵخانەی سوریا لەو وڵاتانە بکەن کە لێی دەژین بۆ مەبەستی بەشداری کردن لە پرۆسەی دەنگدان.