بە ھۆی شەڕی نێوان سوپای رژێمی بەشار ئەسەد و ھێزەكانی ئۆپۆزسیۆن لە شارە جیاجیاكانی سوریا، ئەمڕۆ یەكشەممە ٩٥ كەس كوژران كە ١٢یان منداڵ و شەشیان ئافرەتن.
بە پێی راگەیەنراوی رێكخراوی مافی مرۆڤی سوریا، رژێمی بەشار ئەسەد لە شارە جیاجیاكانی سوریا دەستیان بە ھێرشی ئاسمانی و زەمینی بۆ سەر ئۆپۆزسیۆن كردووە و لە ئەنجامدا لە دیمەشق، حمس، حەما، ئیدلیب، حەلەب و دەرعا ٩٥ كەس كوژران كە ١٢یان منداڵ و شەشیان ئافرەتن.
ھەر ئەمڕۆ بە ھۆی بەكارھێنانی نۆ بۆمبی بەرمیلی لە لایەن رژێمی ئەسەدەوە، بەشێكی زۆری گەڕەكی داریا لە دیمەشق رووبەرووی زەرەر و زیانێكی زۆر بووەتەوە.
هەروەها راگەیەنرا بەھۆی رێگری ھێزەكانی رژێمی سوریا بۆ گەیاندنی ھاوكاری بە پەنابەرانی فەلەستین، رۆژانە ژمارەیەك پەنابەر لە كەمپی پەنابەران گیان لە دەست دەدەن.