بهیانیی ئهمڕۆ یهكشهممه سهعات 8:10 له شاری سلێمانی، بۆمبێكی چێنراو له نزیک ماڵی عهمیدێکی وهزارهتی پێشمهرگه بە ناوی بهختیار فایهق تهقییهوه.
پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵ لەسەر زاری عەمید بەختیار دەڵێ، تهقینهوهكه بێجگه له زیانی ماڵی، زیانی گیانی نەبووە.
عەمید بەختیار بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: "بەهۆی ئەوەی هیچ کێشەیەکی شەخسی و کۆمەڵایەتیم نییە، بۆیە بێ گومانم کە هەوڵێکی تیرۆریستییە و درێژکراوەی ئەو هەوڵانەیە مانگی رابردوو هەر لە شاری سلێمانی روویاندا و رۆژانە لە کەرکوک و شارەکانی دیکەی عێراق روو دەدەن."
بەم تەقینەوەی ئەمڕۆ یەکشەممە، ئەمە سێیەم تەقینەوەیە کە لەم مانگەدا کاربەدەستانی پێشمەرگەیان پێکراوەتە ئامانج.
رۆژی 2ی كانوونی یهكهمی ٢٠١٣، ساڵی لە گەڕەکی سەرچنار، دوو بۆمبی چێنراو لە یەک کاتی نزیک بە یەکتر بە دوو ئوتۆمبیلی دوو ئەفسەری پێشمەرگەدا تەقێنرانەوە.
هەروەها رۆژی ٢٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٣ هەر لە گەڕەکی سەرچنار، بۆمبێکی چێنراو تەقێنرایەوە و ئاکام چوار کارمەندی هێزە ئاسایشپارێزەکان بریندار بوون.
تا ئێستا هیچ سەرەداوێکی ئەو تەقینەوانەی سلێمانی روویانداوە، لە لایەن هێزە ئاسایشپارێزەکان رانەگەیەنراوە.