دیمەشق
لە بەیاننامەیەکی وەزارەتی دەرەوەی سوریادا کە لە ئاژانسی رەسمی سوریا (سانا)دا بڵاوکراوەتەوە، راگەیاندراوە کە بەھیچ شێوەیەک قبوڵی دامەزراندنی ناوچەی پارێزراوە لە ھیچ بەشێکی خاکی وڵاتەکەتان ناکەن.
ھەروەھا جەخت لەوەکراوەتەوە کە رێگە بەھیچ ھێزێکی وڵاتان نادەن وەک "دوژمن" دەست وەربدانە خاکەیان و تیایدا هاتووە: "سوریا لەگەڵ وڵاتانی دۆست راویژ دەکا و ریوشوێنەکان بۆ ئاشتی و یەکپارچەیی خاکی سوریا دەگرێتەبەر."
لە بەیاننامەکەدا، سوریا رەخنەی لە تورکیا لەبارەی دروستکردنی ناوچەی پارێزراوە گرت کە بۆ پەنابەرە سورییەکانی وڵاتەکە داوایکردووە.
بەپێی دەقی بەیاننامەکە، "گەلی سوریا مافی دیاریکردن و ھەڵبژاردنی داھاتووی وڵاتی ھەیە، بەھیچ شێوەیەک رێگە بە دەستێوەردانی کاروباری ناوخۆ نادرێ، ئەمە ھەڕەشەیە بۆسەر یاسای نێودەوڵەتی و رێککەوتنی نەتەوە یەکگرتووەکان."
لە بەیاننامەکەدا ھاتووە: "حکومەتی تورکیا لە ساتەوەختی سەرھەڵدانی قەیرانی سوریاوە دەستیکردووە بە ھەڕەشەی تێکدانی سەقامگیری وڵات، تورکیا بەردوامە لە ئامانجەکانی بۆ تێکدانی سیستم و ئاسایشی سوریا، ئەو حکومەتە پشتیوانی سەربازیی و لۆجیستیکی بۆ رێکخراوە تیرۆرستییەکانی ناو سوریا بەردەستکردووە و ئەوانی گرتە خۆی، ھەروەھا پشتیوانی ئابووری و چەکیان دەداتێ، ئاسانکاری بۆ چوونی ئەندامانی رێکخراوەکە لە ٨٣ وڵاتی جیھانەوە کردووە."
لە روونکردنەوەکەدا ھاتووە، "تورکیا بووەتە بنکەیەکی تیرۆرستی بۆ لێدانی عێراق و سوریا و ھەڕەشە لە ناوچەکە دەکا."