سلێمانی
ئەمڕۆ سێ شەممە، ژمارەیەك لەبازرگانانی شاری سلێمانی سەردانی ژووری بازرگانیی و پیشەسازیی سلێمانییان كرد. تێیدا نیگەرانی خۆیان نیشاندا لە بڕیارێكی بەڕێوەبەرێتی گشتیی گومرگی عێراق بەزیادكردنی گومرگ لەسەر كاڵای هاوردەكراو.
بازرگانەكان داوای هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەكەیان كرد.
سیروان محەمەد، سەرۆکی گشتیی ژووری بازرگانیی و پیشەسازیی سلێمانی لەكۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانی دا گوتی:" بڕیارەكە پێشتر ساڵی 2010 دەركراوە بە یەكخستنی گومرگ لەسەرجەم دەروازە سنورییەكانی عێراق، بەڵام ئەمساڵ چۆتە بواری جێبەجێكردنەوە."
بۆ وەرگرتنی وردەکاریی زیاتر (ھەواڵ، وێنە، ڤیدیۆ) ببن بە ئابوونەداری ئاژانسی ئانادۆڵو.