سەرۆکی گشتی پارتی دادو گەشە پێدان رەجەب تەیب ئەردۆغان لە کۆبوونەوەی فراکسیۆنی پارتەکەی لە پەرلەمانی تورکیا گوتارێکی پێشکەش کرد تێیدا رایگەیاند: بە ترسەوە سەیری رووداوەکانی بۆسنە ھەرسک دەکەن و نزا بۆ خەڵکی ئەو وڵاتە دەکەن تا پارێزراو بن لە هەر بەڵا و موسیبەتێک بەسەریاندا بێ.
ئەردۆغان لە بارەی ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی تورکیا ئاماژەی پێدا ئەو تورکیاییانەی لە ھەندەران دەژین، دەتوانن لە شوێنی مانەوەیان بەشداری لە ھەڵبژاردنی سەرکۆماری تورکیا بکەن کە وا بڕیارە مانگی ئابی ئەمساڵ بەڕێوە ببرێ.
لە بارەی پەیوەندیی نێوان تورکیا و باکووری قوبرس، ئەردۆغان بەو جۆرە دوا: "لە باکووری قوبرس بەرەو قۆناغێکی نوێ دەچین، ئاواتە خوازم لایەنەکان لەو قۆناغەی ئێستا پاشگەز نەبنەوە تا بتوانین کێشەی قوبرس چارەسەر بکەین، ئێمە چاوەڕوانی چارەسەری ئەو کێشەیەین.
بۆ وەرگرتنی وردەکاریی زیاتر (ھەواڵ، وێنە، ڤیدیۆ) ببن بە ئابوونەداری ئاژانسی ئانادۆڵو.