سارایێڤۆ
پاپا فڕانسیس، له فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سارایێڤۆ له‌لایه‌ن هه‌ریه‌ك له دراگان چۆڤیجی ئه‌ندامی هرڤاتی ئه‌نجوومه‌نی سه‌رۆكایه‌تی ده‌وڵه‌تی بۆسنه و هه‌رسك، ڤینكۆ پولیچی كاردینالی بۆسنه و هه‌رسك و لویگی پیزوتۆی باڵیۆزی ڤاتیكان له سارایێڤۆ پیشوازی لێ كرا و پاشان به‌ره‌و ناوه‌ندی شاره‌كه به‌ڕێكه‌وت.
له دوای كۆبوونه‌وه‌كانی له كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار، پاپا فڕانسیس سه‌ردانی یاریگای ئاسیم فهرهاتۆڤیج ده‌كات و له‌وێ مه‌راسیمێكی ئایینی كراوه بۆ خه‌ڵكه‌كه به‌ڕێوه ده‌بات.
پاشان پاپا فڕانسیس له گه‌وره كڵێسای دڵی عیسا له ناوه‌ندی شاره‌كه له‌گه‌ڵ كاربه‌ده‌ستانی ئایینی كاتۆلیكدا كۆده‌بێته‌وه.
هاوكات له چوارچێوه‌ی "كۆبوونه‌وه‌ی نێوان ئایینه‌كان"، پاپا فڕانسیس له‌گه‌ڵ زانایانی ئۆرتۆدۆكس، مسوڵمان و جووله‌كه‌ی ئه‌و وڵاته‌دا كۆده‌بێته‌وه".
چاوه‌ڕوان ده‌كرێت پاپا سه‌عات 9ی ئێواره به‌كاتی هه‌ولێر سارایێڤۆ جێ بهێڵێت.