زوممار
تیمی رۆژنامەوانیی ئاژانسی ئانادۆڵو سەردانی ناحییەی زومماری کرد کە ماوەی سێ رۆژە شەڕ لە نێوان ھێزەکانی پێشمەرگە و چەکدارانی داعش تیایدا بەردەوامە.
پێشمەرگە بە ھاوکاری فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا توانیویەتی نزیکەی ٢٠کم لەو سنوورە پێشڕەوی بکا.
بە پێی بەداداچوونەکانی ئاژانسی ئانادۆڵو، تا ئێستا هەشت گوند لە لایەن ھێزەکانی پێشمەرگەوە کۆنترۆڵ کراونەتەوە و تا سەعات ١:٣٠ی ئەمڕۆ ھێزەکانی پێشمەرگە لە ناو سەنتەری زوممار بوون، دواتر وەک "تاکتیک" کشانەوە.
ئەفسەرێک لە ھێزەکانی پێشمەرگە بە ئاژانسی ئانادۆڵوی راگەیاند کە ئەو کشانەوەیە "تاکتیک" بووە و بە بڕیاری سەرووی خۆیان ئەنجامدراوە، "بۆ ئەوەی فڕۆکە جەنگییەکان ئەو ناوچەیە بۆردومان بکەن."
بەپێی زانیارییەکانی پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو، دوای کشانەوەی پێشمەرگە لە زوممار فڕوکە جەنگییەکانی ئەمریکا موڵگەکانی داعشی بۆردومانکردووە.
لە شەڕی نێوان ھێزەکانی پێشمەرگە و چەکدارانی داعش لەو ناوچەیە، تا ئێستا ١١ پێشمەرگە کوژراون و ٧٩ی دیکەش برینداربوونە.
زۆربەی بریندار و کوژراوەکانی پێشمەرگە بەھۆی بۆمبی چێنراوەوە بووە، کە لە لایەن داعشەوە دانرابوون.
ناحییەی زومار زیاتر لە ٤٠ گوند لەخۆدەگرێ و ژممارەی دانیشتووانی ٦٠ ھەزار کەسە و دەکەوێتەوە باکووری خۆرئاوای پارێزگای نەینەوا.