قودس
لە بەیاننامەیەكدا گوتەبێژی حكومەتی ئیسرائیل ئۆفەر گێندێلمان رایگەیاند، "سەرۆكوەزیرانی ئیسرائیل بینیامین ناتانیاھو رەخنەی لە بڕیاری ناسینی دەوڵەتی فەلەستین لە لایەن سوێدەوە گرتووە."
ئۆفەر گێندێلمان بەیاننامەكەی لە لاپەڕەی تایبەت بە خۆی لە توڕی كۆمەڵایەتی بڵاو كردووەتەوە تیایدا ئاماژەی بە ھەڵوێستی سەرۆكوەزیرانی ئیسرائیل لە بارەی بڕیاری حكومەتی سوێد بۆ پشتگیری دەوڵەتی فەلەستین كردووە.
گێندێلمان لە بەیاننامەكەیدا رایگەیاندوە: "ناتنیاھو ئەو بریارەی قبوڵ نەكردووە، بڕیاری ناسینی دەوڵەتی فەلەستین ھەنگاوێكی تاك لایەنانەیە، ھەنگاوی تاك لایەنانە، پێچەوانەی رێكەوتنەكانە كە پێشتر ئیمزای لەسەر كراوە، لەبری نزیككردنەوەی ئاشتی دووری دەخەنەوە."
سەرۆكوەزیرانی نوێی حكومەتی سوێد رۆژی ھەینی رایگەیاندبوو كە بڕیاریان داوە فەلەستین وەك دەوڵەت بناسن.
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئیسرائیل ئێمانوێل ناھسۆن رۆژی یەكشەمە رایگەیاند، بۆ پێ راگەیاندنی ناڕەزایەتی وڵاتەكەی دژ بەو بڕیارەی حكومەتی سوید باڵوێزی سوێد لە ئیسرئایل بانگهێشتی وەزارەتی دەرەوە كرا.
ناسینی فەلەستین لەلایەن سوێدەوە وەك یەكەم وڵاتی یەكێتی ئەوروپا "گرنگی ھەیە"، وڵاتانی وەك مەجارستان، پۆڵۆنیا و سلۆڤاكیا پێش بوونیان بە ئەندامی یەكێتی ئەوروپا فەلەستیانیان وەك دەوڵەت ناسیووە.