بە پێی هەواڵێکی کەناڵی پرێس تیڤی ئێرانی کە بە زمانی ئینگلیزی پەخش دەکات، حەسەن رۆحانی سەرەو نامەی رەوانەی ئەو وڵاتانە کردووە کە بڕیارە لە ٣١ ی ئازاردا بگەنە رێککەوتنێکی کۆتایی لەسەر بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران.
رۆحانی لە نامەکەدا ئاماژەی بە هەڵوێستی وڵاتەکەی کردووە لەسەر دوایین دۆخی دانوستانەکان.
پێشتریش ئاماژە بەوە کراوە رۆحانی پەیوەندی تەلەفۆنی لەگەڵ سەرۆکی هەریەک لە وڵاتانی رووسیا و چین و بەریتانیا و فەڕەنسا ئەنجام داوە و ئاماژەی کردووە کە ئەوان خوازیارن هەلی گەیشتن بەڕێککەوتن لەدەست نەدرێت و لەکاتی گەیشتن بەڕێککەوتنەکانیشدا سەرجەم سزاکانی سەپێندراوی سەر ئێران هەڵبگیرێت.
پێشتر ئێران و وڵاتانی گرووپی ٥+١ نەگەیشتبوونە رێککەوتنی کۆتایی لەسەر پرۆگرامە ئەتۆمییەکەی ئێران و چاوەڕێ دەکرێت لە ٣١ ی ئازاردا، بگەنە رێککەوتنێکی سنووردار و لە یەکی تەمووزی ٢٠١٥دا بگەنە رێککەوتنی کۆتایی.