سه‌رۆكی شاره‌وانی ئاگری سری ساكیك له‌باره‌ی رووداوه‌كه‌ی شارۆچكه‌ی دیادین گوتی: "بۆ لێكۆڵینه‌وه له‌و رووداوه نه لایه‌نی حكوومه‌ت نه لایه‌نی ئۆپۆزسیۆن بۆ ناوچه‌كه نه‌هاتوون".
ساكیك له باره‌گای شاره‌وانی ئاگری كۆبوونه‌وه‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی ساز كرد و رایگه‌یاند كه دانوستانه‌كانی ئاشتی ماوه‌یه‌كی دوور و درێژه به‌رده‌وامی هه‌یه.
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه دا كه ساڵانێكه گوندنیشنهكان و خه‌ڵكی شار و شارۆچكه‌كانی ناوچه‌كه بۆ چاندنی نه‌مام روو له‌و شوێنه ده‌كه‌ن و چه‌ندین چالاكی جۆراجۆر ئه‌نجام ده‌ده‌ن و گوتی: "له‌و ناوچه‌یه‌دا ده‌وڵه‌ت به باشی ده‌زانێت كه گه‌ریلای لێیه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی به‌هۆی قۆناغه‌كه گه‌شبین بووین به‌ڵام به‌داخه‌وه هه‌تا ئێستا كه‌سانێك نایانه‌وێ كۆتایی به شه‌ڕ بێت".
سه‌رۆكی شاره‌وانی ئاگری روونیشی كرده‌وه كه له 11ی نیسان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی پارته‌كه‌یان، هاوسه‌رۆكی شاره‌وانییه‌كانیان، رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی سه‌ردانی ناوچه‌كه‌یان كردووه و برینداره‌كانیان بۆ مه‌به‌ستی ئاشتی گواستووه‌ته‌وه.
هاوكات داوای لێكۆڵینه‌وه و به‌دواداچوونی له رووداوه‌كه كرد و گوتی: "بۆ لێكۆڵینه‌وه له‌و رووداوه نه لایه‌نی حكوومه‌ت نه لایه‌نی ئۆپۆزسیۆن بۆ ناوچه‌كه نه‌هاتوون. ته‌نها كۆمسیۆنیان پێك هێنا و بۆ شوێنی رووداوه‌كه نه‌هاتن، به‌ڕاستی له باره‌ی سه‌رهه‌ڵدانی رووداوه‌كه لێكۆڵینه‌وه‌یان نه‌كرد. بانگه‌واز بۆ جه‌هه‌په ده‌كه‌م، به ناردنی سه‌رۆكی لقی شارۆچكه‌كان لێكۆڵینه‌وه ناكرێت. ئێوه ده‌سته‌ی كارگێڕی، گرووپتان له په‌رله‌مان نییه؟ جێگری فڕاكسیۆنتان نییه؟ لێره‌دا رووداوێكی زۆر جددی رووی داوە و مرۆڤه‌كان گیانیان له‌ده‌ست دا. ئێوه وه‌ك ئۆپۆزسیۆنی سه‌ره‌كی وڵات پێویسته كۆمیسیۆنێكی جددی بۆ ناوچه‌كه بنێرن. به فرمانی داخوازی به قسه‌ی كاریگه‌ر و هه‌ڕه‌شه له ئه‌نقه‌ره‌وه ئه‌م كاره چاره‌سه‌ر نابێت. له‌و باوه‌ڕه‌دام كه كێ گوناهی هه‌بێت پێویسته ئاشكرا ببێت".