Heman Hussein Yaseen
16 کانوونی یەکەم 2023•نوێکردنەوە: 17 کانوونی یەکەم 2023
هەولێر - AA
پڕۆسەی دەنگدانی تایبەت (هێزە ئەمنییەکان و ئاوارەکان) بۆ هەڵبژاردنی ئەندامانی ئەنجوومەنی پارێزگاکان لە ١٥ پارێزگای عێراق بە پارێزگای کەرکووکیشەوە دەستی پێکرد.
لەم هەڵبژاردنەدا پێنج هەزار و ٩٠٤ بەربژێر، پێشبڕکێ بۆ بەدەستهێنانی ٢٨٥ کورسی ئەنجوومەنی پارێزگاکان دەکەن کە ٧٥ کورسی لەو ژمارەیە تایبەتە بە ئافرەتان و ١٠ کورسیش بۆ پێکهاتەکان تەرخانکراوە.
پڕۆسەکە تەنیا لەناوخۆی عێراق بەڕێوەدەچێت و، هاوکات ئەو ئاوارانەش بەشداری پڕۆسەکە دەکەن بە هۆی دۆخی سیاسیی و ئەمنییەوە لە کەمپەکانی هەرێمی کوردستان-عێراق نیشتەجێن.
کەمپی هەرشەم یەکێکە لەو کەمپانەی دەکەوێتە سنووری پارێزگای هەولێر و لە ساڵی ٢٠١٤ ەوە دروستکراوە و ئاوارەی پارێزگاکانی نەینەوا، سەڵاحەددین و دیالە تیایدا نیشتەجێن
لە کەمپەکەدا ٢٥٠ خێزان هەن کە بە کۆی گشتی هەزار و ١٠٠ کەسن، لەو ژمارەیەش ٥٠٠ کەس مافی دەنگدانییان هەیە بەڵام تەنیا ٢٦٦ کەس ناوی گەڕاوەتەوە بۆ ئەوەی بتوانێت دەنگبدات و ئەو ٢٣٤ کەسەی دیکە هەندێکیان یان ناویان نەگەڕاوەتەوە یان ناویان لە شوێنی نیشتەجێبوونییان گەڕاوەتەوە.
کەمپی هەرشەم دەکەوێتە شارەدێی عەنکاوەی سەر بە پارێزگای هەولێر و یەکێکە لەو کەمپانەی کە ساڵی ٢٠١٤ دروستکراوە و ئاوارەی پارێزگاکانی نەینەوا، سەڵاحەددین و دیالە تیاییدا نیشتەجێن.