بەغدا
کەمال کڵیچدار ئۆغڵو سەرۆکی پارتی گەلی کۆماریی CHP لەشاری بەغدا لەگەڵ (نوری مالیکی) سەرۆکی حکومەتی عێراق کۆبووەوەو رەوشی سوریاو ناوچەکەیان تاوتوێکرد.
دیدارەکەی مالیکی و کڵیچدار ئۆغڵو بەبێ بەشداریی رۆژنامەنووسان ئەنجامدرا.
وا بڕیارە کڵیچدار ئۆغڵو و ھاوسەفەرەکانی ٤ ڕۆژ لەعێراق بمێننەوەو سەردانی ھەریەک لەشارەکانی نەجەف و کەربەلا و کەرکوک بکات.