ئەنقەرە
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لە بەیاننامەیەکدا لەسەر دەنگۆی بەکارھێنانی چەکی کیمیایی لەلایەن رژێمی بەشار ئەسەدەوە، داوایکرد بە زوترین کات روونکردنەوەی پێویست لەسەر ئەو بابەتە ئاشکرا بکرێ، ئەگەر بێتو ئەوە راستبێ، ئەوا پێویستە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لەسەر ئەو تاوانە وەدەنگبێ.
لە بەیاننامەکەی وەزارەتی دەرەوەدا ھاتووە " زۆر نیگەرانین لەسەر ئەو رووداوە شەوی رابردوو لە ناوچەی غوتەی رۆژئاواو غوتەی رۆژھەڵاتی سەر بەدیمەشقی سوریا لەلایەن ھێزەکانی رژێمەوە چەکی کیمیایی بەکارھاتووە و بە سەدان کەس لەخەڵکی سڤیل لەو رووداوەدا گیانیان لەدەستداوە."
لە بەیاننامەکەدا جەخت لەسەر ئەوەکراوەتەوە کە دەبێ راستییەکانی ئەو رووداوە روونبکرێنەوە " پێویستە چاوەدێرانی نەتەوەیەکگرتووەکان کە بە مەبەستی چاودێریی و لێکۆلێنەوە لەبارودۆخەکە لە سوریان، لەسەر ئەو پرسە راوەستن و لەو بارەیەوە دەرەنجامی لێکۆلێنەوەکان ئاشکرا بکەن. ئەگەر بێتو ئەو دەنگۆیانە راستبن، ئەوا کۆمەڵگای نێودەوڵ’تی پێویستە لەسەر تاوانی وا بێتە دەنگ"