داڤۆس
وەزیری دەرەوەی توركیا ئەحمەد داودئۆغڵو و سەرۆكی ھەرێمی كوردستان مەسعود بارزانی كۆبوونەوە.
داودئۆغڵو كە بۆ كۆڕبەندی ئابووریی جیھانیی لە داڤۆس بوو، لەگەڵ سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە ھۆتێلی ریكسۆس دووبەدوو كۆبوونەتەوە.
لە كۆبوونەوەكەدا وەزیری دەرەوەی توركیا و سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە بارەی دۆخی سیاسیی ئێستای عێراق و ھێڕشە تیرۆرستیەكان قسەیان كردوە. داودئۆغڵو دوپاتی كردۆتەوە كە توركیا سەركۆنەی ئەم ھێڕشانە دەكا.
ھەروەھا لە كۆبوونەوەكەدا تاوتوێی بابەتەكانی ئابووری لە نێوان ھەرێمی كوردستان و توركیایان كراوە و دوا پێشدەچۆنەكانی رەوشی سوریایان ھەڵسەنگاندوە.