رۆژی سێ شەممە، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ فرانک واڵتەر، وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا لە شاری بەرلین کۆبوونەوە.
شاندی یاوەری بارزانی بریتین لە د.فواد حوسێن سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی ھەرێم، دڵشاد بارزانی نوێنەری حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە ئەڵمانیا، فەلاح مستەفا بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی ھەرێمی کوردستان.
لەبارەی ناوەڕۆک و باس و خوای نێو کۆبوونەوەکە، ھیچ زانیاریی و وردەکارییەک بە راگەیاندنەکان نەدراوە تائێستا.
لە دوای تەواوبوونی کۆبوونەوە، وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا خۆی لە پرسیاری رۆژنامەنووسان بوارد و وەڵامی نەدانەوە.
راگەیەنرا سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ چەند کاربەدەستێکی دیکەی حکومەتی ئەڵمانیا دیدار و وتووێژی ئەنجامداوە.