دەڤید جۆھن راوێژکاری وەزیری خەزێنەی ئەمریکا و بەرپرسی تیرۆر و سەرچاوە داراییەکان لە دانیشتنێکی تایبەتی کۆمیتەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی کۆنگرێسی ئەمریکا لە بارەی ئێرانەوە گوتی: "ئێمزا کردنی رێککەوتن لە نێوان ئێران و وڵاتانی ئەندامی گروپی ١+٥ بە مانای کارکردن لەگەڵ ئێراندا نییە."
جۆھەن لە بەردەوامی قسەکانیدا گوتی: ئەو گەمارۆیانەی لە لایەن ئەمریکا و ھاوپەیمانەکانیەوە لە سەر ئێران سەپێنراون، بۆ جێبەجێکردنی بەرنامەی کاری ھاوبەش رۆلێکی گرنگیان ھەبووە. ئەو پلانە لە رۆژی ٢٠ی کانوونی یەکەمەوە خراوەتە بواری جێبەجێکردنەوە، ھاوپەیمانان بەڵێنی ئەوەیان داوە گوشارەکانی خۆیان بۆ سەر ئێران چڕتر بکەنەوە تا لە ماوەی شەش مانگدا ئێران ترس و گومانی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لە سەر بەرنامە ئەتۆمییەکەی بڕهوێنێتهوه."
بۆ وەرگرتنی وردەکاریی زیاتر (ھەواڵ، وێنە، ڤیدیۆ) ببن بە ئابوونەداری ئاژانسی ئانادۆڵو.