دیاربەکر
ئەردۆغان رۆژی شەممەی داھاتوو بۆ ماوەی دوو رۆژ سەردانی دیاربەکر دەکات و ئامادەکاریەکانیش لەم رووەوە درێژەیان ھەیە. لەسەر چوارچێوەکانی ریکلام دروشم بە تورکی و لە رۆژنامە لۆکالیەکانیش دروشم بە تورکی و کوردی ھەڵواسراون و ھەواڵی سەردانەکەی ئەردۆغان رادەگەیەنن.
رۆژنامە لۆکاڵیەکان بە دەستەواژەی ئەندازیاری گەورەی پڕۆسەی چارەسەری لە باوەش دەگرین ریکلام دەکەن، ھەروەھا ھەر سێ پیتی (W X Q) کە لەسایەی پاکێجی چاکسازی پێنجەمین قەدەخەیان لەسەر ھەڵگیرا، بەکاردەھێنن.
ھەروەھا کار لە پڕۆژەی چوارڕێیانی کانتار درێژەی ھەیە کە بڕیارە سەرۆکوەزیر لە میانەی سەردانەکەیدا بیکاتەوە. لە میانەی رێوڕەسمی کردنەوەی پرۆژەکەدا سەرۆک وەزیر پەردە لەسەر ١٣٠٠ پڕۆژەی گشتی ھەڵبداتەوە.
لەھەمان رۆژدا رەجەب تەیب ئەردۆغان لەگەڵ سەرۆکی ھەرێمی کوردستان مەسعود بارزانی کە دەگاتە دیاربەکر کۆدەبێتەوە. ھەر لە میانەی چاوپێکەوتنەکانیدا سەرۆکوەزیر لەگەڵ نوێنەرانی رێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی و ریشسپیان کۆدەبێتەوە، لەگەڵیان پڕۆسەی چارەسەری و کێشەکانی ناوچەکە تاوتۆ دەکات.
بەرپرسی AK پارتی لە دیاربەکر ئایدن ئاڵتاچ، لە لێدوانێکی بۆ AA دەڵێت سەرۆکوەزیر لە میانەی سەردانەکەیدا ١٣٠٠ پڕۆژە دەکاتەوە کە تێچوونەکەیان یەک کاترلیۆن لیرەیە. لەوبارەیەوە دەڵێت: "بەگشتی ١٢ ترافیک دروست دەکرێن. سیانیان لە ساڵی داھاتوو تەواو دەبن. سەرۆکوەزیر لە پەروەردە تا تەندروستی، رێگاکانی پڕۆژەی کۆیداس، خواردن، پڕۆژەکانی وەزارەتی کشتوکاڵ و ئاژەڵداری تا پڕۆژەی ئیدارەی تایبەتی ئەو شارە، رێوڕەسمی کردنەوەیان بۆ ئەنجام دەدات. دوای ئەوانە لە دوو ھۆڵی گەورەی بووک گواستنەوە کە دوو ھەزار و ٤٠٠ کەس لەخۆ دەگرێت، ٣٦٠ دەزگیران مارە دەکا. سەرۆکوەزیر ھەمان رۆژ لە ھۆتێلی Green Park پێشوازی لە مەسعود بارزانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان دەکات. دواتر لەگەڵ نوێنەرانی رێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی و ریش سپیانی کۆمەڵایەتی کۆدەبێتەوە. لە رۆژی دووەمی سەردانەکەیدا سەردانی بیسمیل و ئەرگانی دەکات، لە میتینگێک قسە بۆ خەڵکی دەکات."
یەکەمین جارە سەرۆکوەزیر بەشەو لە دیاربەکر دەمێنێتەوە
ئاڵتاچ دەڵێت دڵخۆشین بەوەی دوای دەستبەکاربوونی، یەکەمین جارە سەرۆکوەزیر لە دیاربەکر دەمێنێتەوە. تەوەرەی سەرەکی لە کۆبوونەوەی سەرۆک وەزیر لەگەڵ نوێنەرانی رێخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی پڕۆسەی چارەسەریە: "لەو کۆبوونەوەیە باسی مەسەلەکانی ناوخۆ و دەرەوە دەکرێت. لەگەڵ دەستپێکردنی پڕۆسەی چارەسەری کاردانەوەی جدی و ئەرێنی دەبینین. سەرۆکوەزیر ئەندازیاری گەورەی پڕۆسەی چارەسەریە. رێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی دەرفەتی ئەوەیان دەبێ لەبارەی پڕۆسەی چارەسەری بەتایبەتی گوێ لە سەرۆکوەزیر بگرن."
ئیتر دەربارەی مردن، خوێن و چەک قسە ناکەین
ئالتاچ، رایگەیاند پڕۆسەی چارەسەری بۆ ئاساییکردنەوەی سیاسەت لە ناوچەکە، ئاسانکردنی ژیان و بەرزکردنەوەی ئاستی کۆمەڵایەتی مرۆڤ، ئاشتی و ئارامی زۆر گرنگە. ئالتاچ ھەروەھا باسی گرنگی ئەو ئاستەی پڕۆسەکە پێی گەیشتووە دەکات: "١١ مانگە لێرەدا کوشتن روونادات، خوێن ناڕژێ. ئەوە زۆر گرنگە. دوای ٣٠ ساڵ ١١ مانگە لێرە مرۆڤ ناکوژرێ ئەوە بۆ تورکیا دەستکەوتێکی زۆر گرنگە. دەربارەی رووداوێک کە ئەوەنە قوربانیمان بۆ داوە ئیتر باسی کوشتن، خوێنڕشتن و چەک ناکەین."
ئالتاچ جەختی لەوە کردەوە کە ئەوان قسە لەسەر ھەموو مەسەلەیەک دەکەن، بۆ دۆزینەوەی چارەسەری و ئاسوودەکردنی رای گشتی بۆ ھەموو گفتوگۆیەک ئامادەین، بەو مەرجەی توندوتیژی، خوێن و چەک لە مەسەلەکە دەربخەن. پێویست ناکات بە بۆکس قسە لەگەڵ یەکتر بکەین.