ھەکاری
بەھۆی توندوتیژیەکانی بەر لە دەستپێکردنی پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا؛ دوکاندارەکانی ھەکاری و بەتایبەت شارۆچکەی گەڤەر (یۆکسەكئۆڤا) لە رەوشێکی ناخۆشدابوون و ھەردەم روبەڕووی کێشەی ئابووری دەبوونەوە؛ بەڵام دوای دەستپێکردنی پرۆسەی ئاشتی ئەم کێشە ئابوریانە چارەسەرکراون و بۆ نمونەش ھاتنی جەژنی قوربانی پیرۆز کاریگەری ئەرێنی بۆ ئابووری سەرجەم دوکاندارانی دەرڤەرەکە ھەبووە.
رۆژی عەرەفە بازاڕی گەڤەر زۆر قەرەباڵغ بوو و ژمارەیەکی زۆری ھاووڵاتیانی ناوچەکە روویان لەبازاڕکرد بۆ کڕینی پێداویستیەکانی جەژن تورگوت ئاسلان کە یەکێک لە دوکاندارەکانی بازاڕی گەڤەرە بۆ AAی گوتی: "بە بەراورد لەگەڵ ساڵی رابردوو؛ ئەمساڵ زۆر باشترە و ھیوادارم ئەو رەشەی سەقامگیرەی ئێستا لە ناوچەکە ھەیە بەردەوام بێت."