سائینت پێتەرسبوورگ
لە رۆژی دووەمی کۆبوونەوەکانی (G٢٠)دا سەرۆکی ئەمریکا (باراک ئۆباما) وتووێژی لەگەڵ ھەریەک لە (ئەنگێلا مێرکڵ) راوێژکاری ئەڵمانیا، (فرانسوا ھۆلاند) سەرکۆماری فەرەنسا و (جۆزێ مانوێڵ بارۆسۆ) سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئەوروپا کرد.
(بان کی مون) سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتوەکان ماوەی ٤٥ دەقیقە دوور لەچاوی میدیاکان قسەی لەگەڵ (رەجەب تەییب ئەردۆغان) سەرۆکوەزیرانی تورکیا کرد.ئەردۆغان دوای کۆبوونەوەی بان کی مون لەگەڵ راوێژکاری ئەڵمانیا مێرکڵ وتووێژیانکرد.لە نێوان ھەردوو کۆبوونەوەکەدا، بان کی مون و مێرکڵ تاوێ بەیەکەوە قسەیان کرد.