ئەنقەرە
داودئۆغڵو، وەزیری دەرەوەی تورکیا لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر لەبارەی ڕاگەیاندنی ناوەڕۆکی پاکێجی دیموکراتیزاسیۆنەوە گوتی "ئەم کارەی سەرۆک وەزیران بەرەو تورکیایەکی دیموکراتیترمان دەبا، ئەوەی ئەمڕۆ ڕاگەیەنرا، پێش دە ساڵ لای حکومەتی تورکیا خەونیش نەبوو."
ئەمڕۆ سەرۆکوەزیرانی تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆگان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا پاکێجی دیموکراسی راگەیاند.