دیار بەکر
کاربەدەستانی باڵای تورکیا، رۆژی یەکەمی سەردانی بارزانی بۆ دیار بەکر بە "زۆر ئیجابی" وەسفدەکەن و چاوەڕوانی ئەوەی لێدەکەن کاردانەوەی باشی ھەبێ لەسەر ھەر دوو وڵات.
ئەحمەد داود ئۆغڵو لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو پەسنی سەردانەکەی بارزانی دەدا بۆ دیار بەکر و بە "زۆر باش" ناویھێنا. داودئۆغڵو گوتی: "ئەمڕۆ یەکەم رۆژی سەردانی بارزانی بوو بۆ دیار بەکر، رۆژێکی زۆر گرنگە و تا ئێستا زۆر پۆزەتیڤ بووە، چاوەڕوانین کاردانەوەی باشی بۆ سەر ھەدوو وڵات ھەبێ."
دادو ئۆغڵو بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە دوای ھاتنە دەرەوەی لەژووری کۆبوونەوە لەگەڵ بارزانی، بەو جۆرە سەردانەکەی ھەڵسەنگاند: "سەردانەکە بە گشتی باش بوو، چاوەڕێین ئەو سەردانە خێر و خۆشی بۆ ھەردوولا بھێنێ، تورکیا دەیەوێ ئاشتی بەرپابێ. خوازیارە شەڕ دوایی پێ بێ و چیتر خەریک نەبین بەشەڕو خوێنڕشتنەوە."