Murat Karadağ,Mohammed Baqi Hussein
17 ئاب 2017•نوێکردنەوە: 21 ئاب 2017
ئیستانبوڵ - AA
مه‌هدی كه‌ڕوبی سه‌ركرده‌ی ئۆپۆزسیۆنی ئێران كه شه‌ش ساڵه له ماڵه‌كه‌یدا ده‌ستبه‌سه‌ره و مافی دادگاییكردنی پێ‌نادرێت، دوێنێ ده‌ستی به مانگرتن له خواردن كرد و پێی وایه ئه‌وه‌ی به‌رامبه‌ری ئه‌نجام ده‌درێت، پێچه‌وانه‌ی ده‌ستووره و كارێكی نا ئه‌خلاقییه.
فاتمه كه‌ڕوبی هاوسه‌ری مه‌هدی كه‌ڕوبی له لێدوانێكیدا بۆ ماڵپه‌ڕی هه‌واڵیی سه‌هام رایگه‌یاند، ماوه‌ی شه‌ش ساڵه كه‌ڕوبی ته‌مه‌ن 80 ساڵ به‌ناڕه‌وایی به‌ندكراوه و مافی دادگایكردنی پێ‌نادرێت و گوتی: "هاوسه‌ره‌كه‌م وه‌ك كه‌سێك كه سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كردووه، پێی وایه ئه‌وه‌ی به‌رامبه‌ری ئه‌نجام ده‌درێت كارێكی نا ئه‌خلاقییه و پێچه‌وانه‌ی یاسا و ده‌ستووره و ئه‌م جۆره سنوورداركردنه مافی هیچ كه‌سێك نییه".
فاتمه كه‌ڕوبی رایگه‌یاند كه پێویسته دوای دادگاییكردن له دادگا سزابدرێت و گوتی: "هاوسه‌ره‌كه‌م ده‌ڵێت ئه‌مه به‌جێهێشتنه بۆ مردن بێ ئه‌وه‌ی هه‌لی به‌رگریكردنی له‌خۆی پێبدرێت".
ناوبراو له‌باره‌ی ئه‌و قۆناغی دادگاییكردنه‌ی كه داوایان كردووه، نیگه‌رانن له‌وه‌ی دادگایه‌كی دادپه‌روه‌ر نه‌بێت و كه‌ڕوبی له‌به‌رامبه‌ر گه‌لدا وه‌ڵامی هه‌موو تۆمه‌ته‌كان ده‌داته‌وه و بڕیاری دادگاش قبووڵ ده‌كات.