هه‌ولێر
به‌پێی به‌یاننامه‌یه‌كی فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی زێره‌ڤانی هه‌رێمی كوردستان كه وێنه‌یه‌كی بۆ ئانادۆڵو نێردراوه، به‌ره‌به‌یانی ئه‌مرۆ سێ شه‌ممه هێزه‌كانی فه‌رمانده‌یی پێشمه‌رگه‌ی زێره‌ڤانی به هه‌ماهه‌نگی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانان، حەشارگەکانی تیرۆریستانی داعشیان له گونده‌كانی به‌ده‌نه و زاره خاتوون بۆردومان کردووە.
هه‌روه‌ها وه‌ك له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه ئه‌و هێرشه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه به هه‌ماهه‌نگی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی هاپه‌یمانان بووه، له سه‌عات 3:30 پڕۆسه‌كه ئه‌نجامدراوه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی زێره‌ڤانی چه‌كدارانی داعش جگه له‌وه‌ی حەشارگەكانیان كراوه‌ته ئامانج هه‌روه‌ها ئۆتۆمبێلێك و باره‌گاكانی تیرۆریستانی داعش زه‌ره‌ر و زیانێكی زۆری ئابووری و گیانیان به‌ركه‌وتووه.