Kosar OSMAN
04 شوبات 2016•نوێکردنەوە: 06 شوبات 2016
کلیس
لەکاتێکدا کە سووریا پێی ناوەتە ساڵی پێنجەمی قەیرانەکانی، بە هەزاران خەڵکی سڤیل بەهۆی بۆردومانەکانی رژێمی ئەسەد و رووسیا و دڵەڕاوکێی داعشەوە ماڵ و حاڵی خۆیانیان جێ هێشتووە و دەیانەوێ لە وڵاتەکە دەرچن.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی لە پەیامنێری ئانادۆڵو وەرگیراون، زۆربەی ئەو خەڵکە بەهۆی شەڕی نێوان رژێم و ئۆپۆزیسیۆنەوەیە کە رژێم کوێرانە ئەو ناوچانە بۆردومان دەکات. ئەوە لەکاتێکدایە کە بۆردومانی رووسیایش ترس و دڵەڕاوکێی لای خەڵکەکە دروست کردووە. بەم هۆیەوە خەڵکێکی زۆری حەلەب و دەورووبەری لەگەڵ ئاپۆڕای ئەم کۆچەن.
ژمارەیەکی زۆر لەو خەڵکە لە کامپەکانی ئەسسەلامە، شەممارە، سیجو و ئیغدە کە لە ژێر کۆنترۆڵی سوپای سووریای ئازادن، جێگیر کراون. بەشێکی تریشیان بەرەو سنوورەکانی تورکیا رێ دەکەن.
لەم نێوەندەدا بەهۆی دروستبوونی قەرەباڵغییەکی زۆر لە دەروازەی ئۆنجوپنار، هێزی ئاسایش رێوشوێنی توندی گرتۆتەبەر و تیمەکانی تەندروستیش گەیشتوونەتە سەر سنوور و لە ئامادەباشیدان.