Sarmand Hameed
23 کانوونی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 24 کانوونی یەکەم 2020
هەولێر - AA
حکوومەتی ھەرێمی کوردستان پشووی جەژنەکانی لە دایکبوون (کریسمس) و سەری ساڵیی نوێی زایینی راگەیاند.
بە گوێرەی ئەو راگەیاندراوەی کە دوای کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی ھەرێمی کوردستان کە بە سەرۆکایەتی سەرۆکوەزیران، مەسرور بارزانی بەڕێوەچوو، ئەنجوومەنی وەزیران پیرۆزبایی لە خەڵکی کوردستان بە تایبەتی لە کریستیانەکان کردووە.
وەک لە راگەیاندراوەکەدا ھاتووە، ئەنجوومەنی وەزیرانی ھەرێمی کوردستان بەم بۆنەیەوە بڕیاریداوە رۆژانی ٢٠٢٠/١٢/٢٧ تا ٢٠٢١/١/٢ پشووی فەرمی بێت لە سەرجەم فەرمانگەکانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان.