Rewa Mahmut Hasan
09 کانوونی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 09 کانوونی یەکەم 2016
,دوزجە - AA
جێگری سەرۆکوەزیرانی تورکیا، نومان کورتوڵموش لە مەراسیمی دەستپێکی ساڵی خوێندنی ٢٠١٦-٢٠١٧ لە زانکۆی دوزجە گوتەیەکی پێشکەش کرد.
کورتوڵموش ئاماژەی بەوەدا کە هەڵکەندنی چاڵ و دانانی بۆمب لە سلۆپی، سوور و جزیرە تەنها بەشێکی وێنەکەن ودووپاتی کردەوە کە ئێستا داعش رۆژهەڵاتی ناوەراستی کردووەتە گۆمی خوێن و لە حەڵەبیش تراژیدیا روودەدات و حەشدی شەعبی و پەیەدە و گروپە تیرۆریستیەکان لە خاکی سووریا و عێراقدا تەراتێن دەکەن و ئەمانەش تەنیا بەشێکی بچووکن لە وێنەکە و گوتی: " دەبێت بە راستی و رێک و رەوانی ناوی تابلۆ گەورەکە بنێین. ئەویش جێبەجێ کردنی سایکس- پیکۆی دووەمە".
جێگری سەرۆکوەزیرانی تورکیا، نومان کورتوڵموش جەختی کردەوە لەسەر ئەوەی کە ناوەندی رووبەڕووبوونەوەی سایکس-پیکۆ تورکیایە و لەوبارەیەوە گوتی: "ئەو یاریەی دەکرێت بۆ سایکس-پیکۆی دووەم تەنها تورکیا دەتوانێت تێکی بدات.هەر بۆیە یاریەکی لەو چەشنە لەگەڵ تورکیا دەکرێت.بۆیە چەند یاریەکی کۆن لەگەڵ تورکیا دەکرێتەوە دیسان. رێگری لەمانە دەکەین و تورکیا نوێ دەکەینەوە لە ژێر رۆشنایی زانستدا و لەژێر سێبەری شارستانیەتی کۆکراوەماندا ئامانجەکانی داهاتوومان دیاری دەکەین".