Heman Hussein Yaseen
30 کانوونی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 31 کانوونی دووەم 2021
هه‌ولێر - AA
کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق، وادەی تۆماری بایۆمەتری بۆ كۆتایی مانگی ئاداری ئه‌مساڵ درێژ کردەوە.
له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانییدا، بەرپرسی لقی ھەولێری کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق عەبدولڕەزاق موشیر گۆران، ئاماژه‌ی به‌وه‌كرا كه كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان بڕیارداوه كه تۆماری بایۆمه‌تری تا ٣١ی ئاداری ٢٠٢١ درێژبكاته‌وه.
له كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا، بەرپرسی لقی ھەولێری کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق، عه‌بدولره‌زاق موشیر گوتی: "وادەی پێکهێنانی هاوپەیمانیی حیزبەکان و بەربژێران درێژدەکرێتەوە، به‌جۆرێك بۆ هاوپەیمانیی حیزبەکان تاوەکو ١٠ی شوبات و، بۆ بەربژێرانیش تاوەکو ١ی ئازار کاتەکە درێژدەکرێتەوە، هه‌روه‌ها نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەرانیش بۆ ماوەی دوو مانگی دیکە درێژکراوەتەوە واتا تاوه‌كو ٣١ی ئاداری ٢٠٢١ پڕۆسه‌كه به‌رده‌وام ده‌بێت".
ناوبراو ئه‌وه‌یشی خسته‌ڕوو كه له‌سه‌دا ٥٦ی ھاووڵاتییانی پارێزگای ھەولێر کارتی بایۆمەترییان وەرگرتووەتەوە و پێشبینی به‌رزبوونه‌وه‌ی ئه‌م رێژهیهیشی كرد، هاوكات راشیگه‌یاند كه سه‌دا ٨٠ی ئاواره‌كان بایۆمه‌ترییان بۆ ئه‌نجامدراوه.
له به‌شێكی دیكه‌ی كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا، له‌باره‌ی ئه‌گه‌ری ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته، عەبدولڕەزاق موشیر گوتی: "وەکو کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان هەموو ئامادەکارییەکمان کردووە، لە ئامادەباشییەکی تەواوداین، تەنیا یەک کێشەمان هەیە، ئەویش کەمی کارمەندە".