Muhammet Ali Kemal
26 تەمووز 2016•نوێکردنەوە: 27 تەمووز 2016
تورکیا بەفەرمی داوای لەکەناڵی (NBC News)ی ئەمریکی کرد داوای لێبوردن بکات دوای ئەوەی شەوی هەوڵی ئەنجامدانی کودەتاکە ئەو کەناڵە هەواڵێکی کردبوو سەبارەت بەوەی کە سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان بەرەو ئەڵمانیا هەڵاتووە.
لەو نامەیەدا کە لەلایەن باڵیۆزخانەی تورکیاوە لە واشنتۆن ئاراستەی کەناڵەکە کراوە، ئاماژە بەوەکراوە کە (NBC) لە شەوی کودەتا خوێناوییەکەدا ''کارێکی رۆژنامەوانیی کردووە کە مایەی قبووڵکردن نییە''.
هەروەها لە نامەکەدا هاتووە: ''داوا دەکەین کەناڵی (NBC News) ئەو کارە رۆژنامەوانییەی لە میانی هەوڵی ئەنجامدانی کوەدەتا لە تورکیا کردبووی و مایەی قبووڵکردن نییە، راستی بکاتەوە. هەواڵەکەی بەڕێز (کایڵ) گریفین لەشەوی ١٥ی تەمووزدا و لەکاتی ئەنجامدانی کودەتاکەدا بەوەی سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان داوای مافی پەنابەرێتیی لە ئەڵمانیا کردووە، سەرلەبەری هەڵەیە و بەڵگەیەکی جێگەی متمانە و پەسەندکراو بوونی نییە لەو بارەیەوە''.