Enes Kaplan,Hemın Othman Mohammed
14 تشرینی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 14 تشرینی دووەم 2017
كوێت - AA
به ئاماده‌بوونی سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان و میری كوێت، شێخ سه‌باح ئه‌حمه‌د جابر سه‌باح ژمارەیەک رێككه‌وتن له نێوان هه‌ردوو وڵات واژوو كرا.
دوای كۆبوونه‌وه‌ی دووقۆڵی شانده‌كان و کۆبوونەوەی نێوان سه‌ركۆماری توركیا و میری كوێت كه له كۆشكی به‌یان به‌ڕێوه‌چوو، مه‌ڕاسیمی واژووكردنی رێككه‌وتننه‌كان رێكخرا.
له‌و مه‌ڕاسیمه‌دا كه به ئاماده‌بوونی ئه‌ردۆغان و سه‌باح به‌ڕێوه‌چوو، رێككه‌وتنی هاریكاری له بواری وه‌رزشدا له نێوان وه‌زیری وه‌رزش و لاوانی توركیا، عوسمان ئاشكن باك و وه‌زیری بازرگانی و هونه‌ری كوێت و وه‌زیری ده‌وڵه‌ت بۆ كاروباری گه‌نجان، وه‌لید خالید ناسر عه‌بدوڵڵا رۆدان واژوو كرا.
پرۆتۆكۆلی هاریكاری له بواری زانست و ته‌كنه‌لۆجیا له لایه‌ن سه‌رۆكی توبیكات، پرۆفیسۆر دکتۆرعارف ئه‌رگین و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی په‌یمانگای لێكۆڵینه‌وه‌ی زانستی كوێت، دکتۆر سهمیرە عومه‌ر واژوو كرا.