Hakan Çopur,Muhammet Ali Kemal
03 کانوونی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 06 کانوونی دووەم 2018
واشنتۆن - AA
سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ سەبارەت بە لێدوانەکەی سەرۆکی کۆریای باکوور، کیم جۆنگ ئون کە رایگەیاندبوو ئیتر لەسەر مێزەکەی دوگمەی چەکی ناوەکیی هەیە، رایگەیاند: "کیم جۆنگ ئون ئاماژەی بەوەکردووە کە دوگمەی چەکە ناوەکییەکە هەمیشە لەسەر مێزەکەیەتی. با یەکێک لە رژێمە بەسەرچوو و برسییەکەی پێی بڵێت کە منیش دوگمەی چەکی ناوەکییم هەیە! بەڵام ئەوەی من لەوەی ئەو زۆر گەورەترە و دوگمەیەکی بەهێزە و کاریش دەکات".
دۆناڵد ترەمپ لە راگەیەنراوێکدا کە لە رێگەی هەژماری خۆیەوە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویکردووەتەوە، سەرۆکی کۆریای باکوور، کیم جۆنگ ئونی کردە ئامانج.
ترەمپ رایگەیاندووە "کیم جۆنگ ئون ئاماژەی بەوەکردووە کە دوگمەی چەکە ناوەکییەکە هەمیشە لەسەر مێزەکەیەتی. با یەکێک لە رژێمە بەسەرچوو و برسییەکەی پێی بڵێت کە منیش دوگمەی چەکی ناوەکییم هەیە! بەڵام ئەوەی من لەوەی ئەو زۆر گەورەترە و دوگمەیەکی بەهێزە و کاریش دەکات".
سەرۆکی کۆریای باکوور، کیم جۆنگ ئون لە میانی گوتارێکدا بەبۆنەی ساڵی نوێوە پێشکەشیکرد ئاماژەی بەوەکردبوو وڵاتەکەی واز لەبەرنامە ناوەکی و مووشەکییەی ناهێنێت و ''دوگمەی چەکی ناوەکیی'' هەمیشە لەسەر مێزەکەیەتی.