بانگکۆک
ئاژانسەکانی هەواڵی تایلەند بڵاویان کردەوە کە سوپای تایلەند ئەو داوایەی ئەمریکای رەت کردۆتەوە بۆ مانەوەی فڕۆکەکانیان کە بەمەبەستی سیخوڕیکردن لە ناوچەکەدان.
بانگکۆک پۆست بڵاوی کردۆتەوە کە بەرپرسانی سوپای تایلەند پێشنیارەکەی ئەمریکایان رەت کردۆتەوە و داوایان کردووە کە رۆژی هەینی ئەو فڕۆکانە دەبێ شوێنەکە بەجێ بهێڵن.
هەریەک لە ئیندۆنێزیا و مالیزیا و میانمار، لە رێگەی کەشتیەکانەوە دەستیان کردووە بە گەڕان و پشکنینەکان بۆ رزگارکردنی کۆچبەران. لای خۆیانەوە تایلەند رەتی کردۆتەوە کە ئەو بەلەمانەی کە کۆچبەرانی تێدایە رادەستیان بکاتەوە بەڵام وەک کەسانێک مامەڵە لەگەڵ کۆچبەراندا دەکات کە بەشێوەیەکی نایاسایی هەوڵی بەزاندنی سنووری وڵاتەکەی داون.
کۆمیسیاریای باڵای پەنابەرانی نەتەوە یەکگرتووەکان، بڵاوی کردەوە کە هێشتا دوو هەزار مسوڵمانی میانمار و کۆچبەری بەنگلادیشی لە ناوچەکەن و هەتا ئێستا چوار هەزاریان رزگار کردوون.