جگێری سەرۆک وەزیری تورکیا بەشیر ئاتالای لە پارێزگایی مغولا لە رۆژئاوای تورکیا بەشداری حەوتەمین کۆنگرەی کۆمەلناسی کرد و ئاشکرایکرد لە سەرەتای ھاتنیان بۆ دەستەڵات گرنگیەکی زۆریان بە کۆمەلناسی داوە و زۆر جاریش راپرسی و لێکۆلینەوە لە بارەی کێشە کۆمەڵایەتیەکان دەکەن.
ئاتالای ھەروەھا باسی لە فرەڕەنگی لە تورکیا کرد و گوتی: دەمانەوێ لە ھەموو دەڤەرەکانی تورکیا پرۆسەی دیموکراتیزاسیۆن بە ووردی شیبکەنەوە چونکە ئەو بڕیارانە لە ھەندێ ناوچەی وڵات پێشوازییەکی گەرمی لێکراوە و لە ھەندێ ناوچەی دیکە پێشوازیەکە وا نەبووە.
ھەروەھا گوتی: ئێمە کاتێک بڕیارێک دەدەین ھاوکێشەی ناوچەکە و رەوشی تورکیا لەبەرچاز دەگرین و ھەر بەھۆی ئەم سیاسەتەش سەردەکەوین و لە ھەڵبژاردنی داھاتووش دا دەنگی زیاتر بەدەست دەھێنین.
بەشیر ئاتالای باسی دروشمی پارتی داد و گەشەپێدانی کرد و گوتی: دروشمی پارتی ئێمە دەڵێت ( خەڵک بژیێنە تا دەوڵەت بژیێت). کاتێک ئێمە دەستبەکاربووین رەوشی سیاسی تورکیا زۆر خەراپ بوو و کوشتنێک ھەبوو کە بکەرەکەی دیارنەبوو و ھەژموونی سوپا لەسەر سیاسەت و دادگاکان ھەبوو؛ ئێستا ھەموو کۆسپەکانی بەردەم پەرەپێدانی دیموکراسی لادەبرێن.
بەشیر ئاتالای باسی لە بەکارھێنانی زمانی دایک کرد و گوتی: لە تورکیا ھەندێک لە ھاوڵاتیانمان ناەیاندەتوانی بە زمانی دایک قسە بکەن، بەڵام حکومەت متمانەی گەلی ھەموو تورکیای وەرگرت و ئێستا ھەموو کەس دەتوانیت بە زمانی دایک قسە بکات و باس لە پرس و کێشەکانی بکات و و ئازادی پۆشینی جل وبەرگیش بەردەوام دەبێ.
لە کۆتای بەشیر ئاتالای گوتی: لە ماوەی ١٠ ساڵدا راپەرینێکی بێدەنگ ئەجامدرا و حکومەتێکی مەدەنی و دیموکراسیمان دامەزراند.