هەتای
بە هۆی شەڕی ناوخۆی سووریاوە لە ئەنجامی هێرشێكی ئاسمانیدا ماڵی هاووڵاتییەكی سووری تووشی زەرەر و زیان دەبێت و خەدیجە ئەحتەم كە دایكی نۆ منداڵە لە ئەنجامی ئەو هێرشەدا قاچێكی لەدەست دەدات و لەگەڵ نۆ منداڵەكەی ماڵ و حاڵی بەجێهێشتووە و رووی لە ناوچەی هەتای توركیا كردووە و دوو ساڵە لە ناوچەی هەتای چاوەڕوانی هاوسەركەیەتی.
خەدیجە ئەحتەم دانیشتووی شاری حەمای سووریایە و تەمەنی 36 ساڵە، لە كاتی ئەنجامدانی هێرشێكی ئاسمانیدا ماڵەكەیان تووشی زەرەر و زیان دەبێت و قاچێكی لە دەست دەدات و دواتر لەگەڵ نۆ منداڵەكەی رووی لە توركیا دەکات و ئێستا لە چادرێكدا لە ناوچەی هەتای نیشتەجێكراون و لە سایەی هاوكاری رێكخراوە جیاجیاكانەوە منداڵەكانی بەخێو دەكات.
ئەحتەم بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: "بە هیوای ئەو رۆژەم كە دووبارە هاوسەرەكەم كە دوو ساڵە نەم بینیوە، ببینمەوە".
ئەحتەم ئاماژەی بەوە كرد كە بە هۆی لەدەست دانی قاچێكییەوە لە كاتی راپەڕأندنی كاروباری رۆژانە رووبەرووی زۆر زەحمەتی دەبێتەوە.
ئەحتەم گوتی: منداڵی گەورەم تەمەنی 14 ساڵ و منداڵی بچووكم تەمەنی پێنج ساڵە، قاچی راستم لە ژێر چۆكمدا بڕاوەتەوە بۆیە كاتێك دەمەوێت خواردن بۆ منداڵەكانم ئامادە بكەم یان بمەوێت جلوبەرگیان بشۆم زۆر ئازارم دەدات، ئێشی دوورە وڵات لەناخماندایە و بۆ داهاتووی منداڵەكانم دەمەوێت شەڕ لە سووریا كۆتایی پێ بێت، دوو ساڵە ئاگام لە هاوسەرەكەم نییە نازانم مردووە و یا زیندووە، بە تەنیا مانەوە زۆر سەختە.
زانراوە كە رێكخراوی عوسمان بن عەفان بۆ گەشەپێدان ئازووقە و كەلوپەلی پێویستی بۆ ئەو خێزانە ئاوارە و هەژارە دابین كردووە.