توندوتیژی لە مەیدانی سەربەخۆیی لە کیێڤی پایتەختی ئوکرانیا پەرەی سەند و تا ئێستا ٢٥ کەس بە ھۆی توندوتیژییەکانەوە گیانیان لەدەست داوە.
بە پێی لێدوانێکی چاپەمەنی وەزارەتی تەندروستی ئوکرانیا بەیانی ئەمڕۆ ژمارەی ئەو کەسانەی له توندوتیژیهكاندا گیانیان لەدەست داوە گهیشته ٢٥ کەس و كه پەیامنێری رۆژنامەی ڤەستی ئوکرانیش لهنێو كوژراواندایه.
بهپێی لێدوانێكی وەزارەتی ناوخۆی ئوکرانیا تا ئەمڕۆ ٩ ئەندامی ھێزە ئاسایشپارێزەکانی ئەو وڵاتە بە ھۆی پێکادان لەگەڵ خۆپیشاندەران گیانیان لەدەست داوە و ٢٤١ خۆپیشاندەر، ٧٩ ئەندامی ھێزە ئاسایشپارێزەکان، پێنج رۆژنامەوان و پەرلەمانتارێکیش بریندار کراون.
بۆ وەرگرتنی وردەکاریی زیاتر (ھەواڵ، وێنە، ڤیدیۆ) ببن بە ئابوونەداری ئاژانسی ئانادۆڵو.