قاھیرە/دیمیات
دوای كودەتاكەی میسر ، لایەنگری سەرۆك كۆماری ھەلبێژێراو محمەد مورسی بەردوامن لە خۆپێشاندان و شەوی رابردوو لە 11 شاری میسر دژبە كودەتاكە خۆپێشاندان ئەنجام درا.
لە ئەنجامی ھێرشێكی سەر خوپێشاندەران لە شاری رابیاتو و گیزا لە شەوی رابردوو و بەكارھێنانی گازی فرمێسكرێژ و تەقە كردنەوە 6 كەس كوژرا و چەندین كەسیش برینداربوو.
چەند چەكدارێكی نەناسراو ھێرشیان كردە سەر خۆپیشاندەران ولە ئەنجامدا چەندین مندال وئافرەتیش بریندار بوون.
ماوەی 26 رۆژە لایەنگری سەرۆك كۆماری میسر لە مەیدانی رابیاتو ئادەڤیە لە دژی كودەتاخۆپیشاندان دەكەن و رۆژی رابردوو
بە رێوەبەری نەخۆشخانەی ساحرا لە مەیدانی رابیاتو ئادەڤیە رایگەیاند كە شەوی رابردوو 161بریندارھێنراوەتە ئێرە.
لە شارێكی تری میسردا بە ناوی فەییوم شەر لە نێوان گروپێك بە ناوی بالتاچی و لایەنگرانی مورسی روویدا و بە گۆێرەی زانیاری نەخۆشخانەی ئەم شارە 40 كەس بریندار بووە.
بە گۆێرەی ئەم شایەتحالانەی كە باسی ئەم روویدانە دەكەن، گروپی بالتاچی گازی فرمێسكرێژ وچەكی بەرامبەر لایەكەیتر بەكارھێناوەو و لە ئەنجامدا خاوانی 30 ئۆتۆمۆبیل لەلایانگرانی مورسی سوتاون.
لە سەرەتای كودەتاكەوە پارتی سیاسی ئیخوانی موسلیمین بە بەردەوامی لە خۆپێشانداندایە.
لە شارێكیتری میسر بە ناوی دیمیات شەر لە نێوان ھەمان دوو لایەن روویدا ولە ئەنجامدا 18 بریندار بوون.
لە سەر سنووری غەززە لە شاری رەفاح دا ھێرشێكی بە (ئارپی جی) یان كردە سەر خالی سوپای میسر.
گەلی ئازادیخواز و دیمۆكراسی لە میسر حكومەتی ئێستا بە ناشەرعی دەبینن و پەسەندی ناكەن.
جگە لەوە دەیانەوێ محمەد مورسی سەرۆك كۆماری میسر ئازاد بكرێت و كودەتا رابگیرێت و سەرۆك كۆمار مورسی جارێكی دیكە بگەرێتەوە سەركاری خۆی و .