هه‌ولێر
به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كان و دۆسیه‌ی سوریا له سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان حه‌مید ده‌ربه‌ندی بۆ ئانادۆڵو گوتی "سبەی دووشه‌ممه سه‌رۆكی هه‌رێم مه‌سعود بارزانی له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری په‌یه‌ده و ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردی سوریا له پیرمام كۆده‌بێته‌وه."
ده‌ربه‌ندی روونی کردەوە "شاندی په‌یه‌ده پێنج كه‌سن، هه‌روه‌ها شاندی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیش پێنج كه‌سن."
گفتوگۆی سه‌رۆكی هه‌رێم و هەردوو شاندی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی و په‌ده‌یه تایبەتە بە ره‌وشی سیاسی و ئاڵۆزییه‌كانی نێوان لایه‌نه كوردییه‌كانی سوریا.
لەم دواییەدا پەیوەندییەکانی نێوان سەرۆکایەتیی هەرێم و پەیەدە گرژی تێ کەوت، بەتایبەت پاش ئەوەی سەرۆکی هەرێم لە بەیاننامەیەکدا پەیەدەی بە قۆرخکردنی ناوچە کوردیەکانی سوریا و هاوپەیمانی لەگەل رژێمی بەشار ئەسەد تۆمەتبار کرد و پەیەدەیش بەتوندی وەڵامی بەیاننامەکەی دایەوە.