هه‌ولێر
ڕۆژی پێنجشەممە، له‌كاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی رووفاتی ئه‌نفالكراوانی بارزانی لە بیابانەکانی سەماوە لە خوارووی عێراق، مەسعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر، گوتارێکی پێشکەشکرد و نیگەرانی قوڵی خۆاینی لە رەوشی سیاسیی عێراق نیشاندا.
بارزانی گوتی: "کاربەدەستانی عێراق ده‌یانه‌وێ ئێمه خاوه‌ن بڕیار و چاره‌نووسی خۆمان نه‌بین، به‌غدا ده‌یه‌وێ ئێمه وەکو وه‌كێ لە پارێزگاکان تەماشا بکەن و مامه‌ڵه‌مان له‌گه‌ڵ بكه‌ین، ددانی پێدا دەنێم خۆشمان كه‌مته‌رخه‌مین و جیهانیش كه‌مته‌رخه‌م بووه لەوەی پێش دوو ساڵ گوتم عێراق له مه‌ترسیدایه."
سه‌رۆكی هه‌رێمی کوردستان هەروەها ئاماژەی پێدا، لە دوای سەردانی شاندی هه‌ریم به سه‌رۆكایه‌تیی سه‌رۆكوه‌زیرانی هەرێم بۆ به‌غدا، له بری چاره‌سه‌ری كێشه‌كان، حكومه‌تی عێراق نانی خه‌ڵكی هەرێمی کوردستانی بڕی. ئیتر ئێمه گفتوگۆ له‌سه‌ر ئه‌و كاره ناڕه‌وایه‌ی بەرپرسانی بەغدا ناكه‌ین."
بۆ وەرگرتنی وردەکاریی زیاتر (ھەواڵ، وێنە، ڤیدیۆ) ببن بە ئابوونەداری ئاژانسی ئانادۆڵو.