بەرلین
ھەندێ لە سیاسەتوانانی ئەڵمانیا داوا دەکەن لە چوارچێوەی ئەو مقۆمقۆیەی باس لە گوێگرتنی نھێنیی ئەو ئاژانسە لەسەر راوێژکاری ئەڵمانی ئەنجیلا مێرکڵ، گوێ لە شایەتیی فەرمانبەری پێشووی ئاژانسی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکی ئێدوارد سنۆدن وەربگیرێ.
وەزیر دادی ئەڵمانی زابینە لویتھویسەر شنارنبەرگەر کە سەر بە حزبی دیموکراتی ئازادە، گوتی ئەگەر شەپۆلی بانگەشەکان لەبارەی ئەو گوێگرتنە نھێنیەوە زیاد بکەن، لەوانەیە لێدوانی سنۆدن (کە روسیا بەشێوەیەکی کاتی مافە پەنابەری پێبەخشیوە) وەربگیرێ، بەڵام لەوبارەوە ھێشتا زووە.
لای خۆیەوە تۆماس ئۆبرمان سەرۆکی لیژنەی چاودێریکردنی چالاکیەکانی ھەواڵگریی ئەڵمانی لە پەرلەمانی ئەڵمانیا، پشتیوانیی خۆی بۆ بیرۆکەی گوێگرتن لە سنۆدن وەک شایەت دەربڕی و ئەوی بە کەسێکی "باوەڕپێکراو" وەسف کرد.
بەڵام داواکاری گشتیی ئەڵمانیا ھاراڵد رانجە گوتی "بەبێ کردنەوەی دۆسیەی لێکۆڵینەوە ناکرێ شایەتیی سنۆدن وەربگیرێ، ئێمە تەنیا زانیاری کۆدەکەینەوە، ھەرئەوەندە".