بەرلین
وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا فرانک واڵتەر ستێمێر لەبارەی دیدارەکانی کۆنگرەی جنێڤ٢ بەتوندی رەخنەی لە ھەڵوێستی رژێمی ئەسەد گرت، داوای لە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان کرد بەزووترین کات ھەڵوێستی جددی بنوێنێ.
وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا لە بەیاننامەیەکیدا سەبارەت بە دواین گۆڕانکاریەکانی کۆنگرەی جنێڤ و نەبوونی ئەنجامێک بۆ چارەسەری قەیرانی سوریا رایگەیاند: پیاوەکانی ئەسەد بەجددی ناڕواننە کۆنگرەی جنێڤ، جارێکیتر سەلماندیان کرد کە تەنیا ئامانجیان پارێزگاریکردنە لە دەسەڵاتیان.
بۆ وەرگرتنی وردەکاریی زیاتر (ھەواڵ، وێنە، ڤیدیۆ) ببن بە ئابوونەداری ئاژانسی ئانادۆڵو.