بەرلین
حكوومەتی ئەڵمانیا رایگەیاند كە بە ئامانجی شەڕی داعش چەك رەوانەی ھەرێمی كوردستان دەكات.
لە روونكردنەوەیەكی وەزارەتی بەرگری ئەڵمانیادا ھاتووە "ئهڵمانیا له چوارچێوهی هاوپهیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش، بەبڕی ١٣ ملیۆن یۆرۆ ھاوكاری سەربازی بۆ ھەرێمی كوردستان دەنێرێت.
بهپێی روونكردنهوهكه لە نێوان ئەو چەكانەش ٣٠ چەكی میلانی دژە تانك ٤٠ ھەزار دەمانچەی پی وەن و ھەروەھا ١٠ ھەزار بۆمبی دەستی و ١٠ ئۆتۆمبێلی گواستنەوەی سەربازی جۆری "دینگۆ"، ١٠ ئۆتۆمبێلی خزمەتگوزاری تەندروستی، ٦ ھەزارو ٥٠٠ گوللە، جلوبەرگی سەربازی زستانە و پێداویستی تەندروستی".
ههروهها لە روونكردنەوەكەی وەزارەتی بەرگری ئەڵمانیادا ئهوهش ھاتووە، داعش رۆژانە ھەڕەشەیە بۆ سەر ژیانی ملیۆنەھا مرۆڤ لە عێراق و سووریاو ئاسایشی ناوچەكە، كە ئەمەش راستەوخۆ كاریگەری كردووەتە سەر بەرژەوەندیەكانی ئەڵمانیا.
پێشتر نەتەیەكگرتووەكان لەسەر داوای عێراق، چەندین جار پرسی ھەڕەشەی داعشی تاوتوێكرد بوو و ئاماژەیكردبوو بە ھاوكاریكردنی سەربازی بۆ حكوومەتی عێراق .
وەستاندی داعش لە چەند مانگی رابردوو بە شێوەیەكی سەركەوتوو ئەنجامدراوە، ھەروەھا ھاوكارییەكانی ئەڵمانیا تا ئێستا بە سوود بووە بۆ ئەو سەركەوتنە.
لە بەشێكی روونكردنەوەكەدا باس لە راوێژی ئەڵمانیا لەگەڵ حكوومەتی ناوەندی عێراق بۆ ھاوكاری سەربازی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان كراوە، لەو چوارچێوەیەشدا بڕیاریداوە كە ھاوكارییەكان بۆ ھەرێمی كوردستان فراوانتر بكات.
ھاوكاری نوێی ئەڵمانیا بە بڕی ١٣ ملیۆن یۆرۆیە.
سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی سەوز لە پەرلەمانی ئەڵمانیا ئەنتۆن ھۆفرەیتەر رەخنەی لە حكوومەتی وڵاتەكەی گرت لە بەرامبەر ناردنی ھاوكاری سەربازی بۆ عێراق.
هۆفرهیتهر گوتی: "ھاوكارییەكانی پێشتر چی لێھاتووە كە ئەڵمانیاش زانیاری لە سەریان نیە."
حكوومەتی ئەڵمانیا، لە مانگی ئەیلوول و تشرینی دووەمی ساڵی رابردوو، بە بڕی ٧٠ ملیۆن یۆرۆ چەكی بۆ حكوومەتی ھەرێمی كوردستان ناردبوو، دواتر بەئامانجی مەشق و راهێنان ٣٢ پێشمەرگەی برده ویلایەتی باڤاریا.
پەرلەمانی ئەڵمانیا ھەفتەی رابردوو رەوانەكردنی ١٠٠ راوێژكاری سەربازی بۆ ھەرێمی كوردستان، پەسەند كرد بوو بەمەبەستی مەشقپێكردنی ھێزەكانی پێشمەرگە
لهدوای دروستبوونی شهڕی داعش دووجار وهزیری بهرگری ئهڵمانیا ئوزولا فۆن دێر لایهن سهردانی ههرێمی كوردستانی كردهوه، له نزیكهوه لهبارهی پرسی داعش و ئاسایشی ناوچهكه لهگهڵ بهرپرسانی ههرێم دیداری ئهنجام داوه.