ھەولێر
بەگوێرەی قسەی ئەکرەم ئەحمەد بەرێوەبەری گشتیی کۆگا و بەنداوەکان لە ھەرێمی کوردستان، ئاستی ئاوی گلدراوە لە بەنداوەکانی دهۆک و دەربەندیخان و دوکان، بە ڕێژەیەکی یەکجار زۆر کەمیکردووە، بۆیە ناتوانن بە خواستی جوتیارانی ناوەڕاستی عێراق ئاو دابین بکەن بۆ دەڤەرە عەرەبییەکان.
لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ ئاژانسی ئانادۆڵو، ئەکرەم ئەحمەد بەرێوەبەری گشتیی کۆگا و بەنداوەکان لە ھەرێمی کوردستان، باسی بەنداوەکانی هەرێم و ئەو سەرچاوانەی ئاویان لێ دەڕژێتە هەرێمی کوردستان کە بەرچاوتریناین لە ئێران و تورکیاوەیە.
ئەو سەبارەت بە مەترسییەکانی سەر سەرچاوەکانی ئاو بۆ هەرێمی کوردستان گوتی: "لە ئێران دوو لقی سەرەکی زاپی بچووک و سیروان ئاو دەڕژێننە عێراق و ھەرێمی کوردستان، ئەوانیش لە داھاتوو کێشە بۆ ھەرێم دروست دەکەن بە جۆرێ ئێران نۆ پرۆژەی بەنداو دروستکردن و تونێلێکی لەبەر دەستدایە کە ئەگەری ھەیە کاریگەریی خراپی ھەبێ لەسەر بەنداوی دەربەندیخان. بۆیە زیاتر لە سەدا ٧٠ی ئاوی ئەو بەنداوە لە دەرەوەی ھەرێم دەڕژێتە ناویەوە. ھەروەھا ئاوی دەڤەرەکانی حەمرین، خانەقین، دیالە و بەشێکی بەغداش لەڕێی ئێرانەوە ئاویان بۆ دەچێ. بێگومان دوای جێبەجێکردنی ئەو پرۆژانە لە ئێران، کارەساتێکی ژینگەیی دێتە ئاراوە."
بۆ وەرگرتنی وردەکاریی زیاتر (ھەواڵ، وێنە، ڤیدیۆ) ببن بە ئابوونەداری ئاژانسی ئانادۆڵو.