Hemin Hüseyin
04 تشرینی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 06 تشرینی یەکەم 2018
هه‌ولێر - AA
کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردن و راپرسی لە ھەرێمی کوردستان، سه‌دا ٨٥ی ئەنجامی بەرایی ھەڵبژاردنی ٣٠ی ئەیلوولی رایگەیاند.
له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا، گوته‌بێژی كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردن و راپرسی هه‌رێمی كوردستان، شێروان زرار، سه‌دا ٨٥ی ئه‌نجامی به‌رایی ده‌نگه‌كانی راگه‌یاند كه به‌م شێوه‌یه‌بوو:
یەکێتی نیشتمانیی كوردستان ٢٨٧ هه‌زار و ٥٧٥ ده‌نگ
بەرەو ئیسڵاح ٦٩ هه‌زار و ٤٧٧ ده‌نگ
لیستی سەردەم ١٣ هه‌زار و ٧٠٨ ده‌نگ
نەوەی نوێ ١١٣ هه‌زار و ٢٩٧ ده‌نگ
بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ١٦٤ هه‌زار و٣٣٦ ده‌نگ
پارتی پارێزگاران سێ هه‌زار و ٢٨ ده‌نگ
لیستی ئازادی ٧ هه‌زار و ٦٩ ده‌نگ
هاوپه‌یمانی ٦ هه‌زار و ٨٨٦ ده‌نگ
پارتی دیموكراتی كوردستان، ٥٩٥ هه‌زار و ٥٩٢ ده‌نگ
كۆمه‌ڵی ئیسلامی ٩٤ هه‌زار و ٩٩٢ ده‌نگ
لیستی توركمانی دیموكراتی ٦٢٨ ده‌نگ
پارتی گه‌شه‌پێدانی توركمانی ٢ هه‌زار و ٦٣٦ ده‌نگ
لیستی میلله‌ت ٥٢٦ ده‌نگ
هاوپه‌یمانی توركمانی هه‌ولێر ٦٠٥ ده‌نگ
بزووتنه‌وه‌ی بروسكه‌ی توركمانیی ٦٩٥ ده‌نگ
پارتی چاكسازی توركمانی ٢ هه‌زار و ٤٦٤ ده‌نگ
لیستی توركمانی هه‌ولێر ٥٦١ ده‌نگ
لیستی به‌ره‌ی توركمانی هه‌زار و ٣٣٢ ده‌نگ
قائیمه‌ی رافده‌ین ٢ هه‌زار و ١٤٧ ده‌نگ
حزب ئه‌بنا ئه‌لنه‌هره‌ین ٣٠١ ده‌نگ
مه‌جلیس شه‌عب سریانی ٢ هه‌زار و ٥٥٢ ده‌نگ
هاوپه‌یمانی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی ٦ هه‌زار و ٢٩١ ده‌نگ
لیستی دیموكراتی مه‌سیحی ١٨١ ده‌نگ
دوای راگەیاندنی ئەم ئەنجامانە، گوته‌بێژی كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و راپرسی هه‌رێم گوتی، هه‌زار و ٤٥ سكاڵا هه‌یه و لێكۆڵینه‌وه‌ی لێ ده‌كرێت و له‌ماوه‌ی داهاتوودا ئه‌نجامی كۆتایی راده‌گه‌یه‌ندرێت.
رۆژی ٣٠ی ئەیلوول، پڕۆسەی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بە بەشداری ٢٩ قەوارەی سیاسیی بەڕێوەچوو کە تیاییدا ٧٧٢ کاندید کێبڕکێیان کرد لەسەر بەدەستھێنانی ١١١ کورسی.