Sultan Çoğalan,Selma Kasap,Aylin Sırıklı
04 تشرینی دووەم 2015•نوێکردنەوە: 07 تشرینی دووەم 2015
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لە کۆشکی سەرۆکایەتی کۆماری گوتەیەکی لە کۆبوونەوەی موختاران پێشکەش کرد و رایگەیاند گشت راستییەکان روونە و ھێشتا بە فشار، توندوتیژی، خوێن، گیان و خەندەق ھەوڵەکانیان دەخەنەگەڕ کە ئەمە گەورەترین ناپاکییە بەرامبەر بە گەل ئەنجامی دەدەن.
ئەردۆغان ئاماژەی بەوە دا ئەو پارتەی لە ژێر کاریگەری پەکەکەیە لە ساڵی رابردووە ئەزموونێکی زۆر خراپی بەدەست ھێناوە و راشیگەیاند ئەوان بەرپرسیارن لە شەھیدبوونی ١٦٠ کەس و گیان لەدەستدانی ١٨٥ ھاووڵاتی و برینداربوونی سەدان کارمەندنی ئاسایش و ھاووڵاتییان.
سەرکۆماری تورکیا گوتیشی: "دەڵێت کە 'دوو ھەزار کورد لەلایەن دەوڵەتەوە کوژرا ' ئەم دەوڵەتە فیشەک ئاراستەی ھاووڵاتی کورد ناکات، بەڵکو فیشەک ئاراستەی تیرۆریست دەکات. سەرەتا پێویستە ئەمە بزانرێت. لە روانگەی ئێمەوە تیرۆریست جیاوازە و برایانی کوردیشم جیاوازن. پێویستە ئەم دوو بابەتە لە یەک جیا بکرێتەوە. ھیچ کەسێکیش بە چاوی تیرۆریستەوە ناتوانێت سەیری برایانی کوردم بکات. ئەمانە لە یەکتر جیاوازن بەڵام ھەر کەسێک چەک ئاراستەی سەرباز، پۆلیس و گوندپارێزان بکات ئەوە باجەکەی دەداتەوە. ئەو فرمێسک و خەمبارییەی ھاوسەر، دایک و باوکانی ئەوان جا کورد، تورک، لاز، چەرکەز، عەرەب، گورجی و رۆمان بێت بەرپرسیارێتیمان بەرامبەریان ھەیە".
ئەردۆغان لە درێژەدا جەختیشی کردەوە کە بەرپرسیارێتی بەرامبەر گەلیش دێننەجێ و گوتیشی: "چونکە ئەم بەرپرسیارێتییە لە سەرووی ھەموو شتێکەوە دێت. روحی شەھیدانمان ھیچ کاتێک ئازار نادرێت. هەتا تاکە بۆسە، بۆمب و چەکێک نامێنێت کە ئاراستەی گەل دەکرێت بەرەنگاربوونەوە بەردەوام دەبێت".
سەرکۆماری تورکیا ئەردۆغان روونیشی کردەوە بەرەنگاری تیرۆر بەمەبەستی ئاسوودەیی نەوەکانی داھاتووش دێتەئاراوە بۆ ئەوەی پرۆژەکانی ٢٠٢٣ خێرا بێت و بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.