تاران
رابەری باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران عه‌لی خامه‌نه‌یی، له‌باره‌ی قه‌یرانی عێراق ڕایگه‌یاند "كۆماری ئیسلامی ئێران دژی هه‌ر ده‌ستێوه‌ردانێكی ئه‌مریكایه بۆ كاروباری ناوخۆی عێراق، چونكه خه‌ڵكی عێراق و حكومه‌ت و مه‌رجه‌عیه‌ت توانای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆریان هه‌یه، بۆ رزگاربوون له‌م قه‌یرانه‌ی كه ئێستا عێراق تێ كه‌وتووه."
خامه‌نه‌یی روونی كرده‌وه: كه "ئه‌مریكا و وڵاته زلهێزه‌كانی ئه‌وروپا له پشت رووداوه‌كانی عێراقەوەن. تاكه ئامانجیشیان له‌م رووداوانە، ڕووخاندنی سیستەمی دیموكراسی عێراقە کە خه‌ڵكی عێراق لەماوەی رابردوو توانیان به‌دەستی بهێنن."
رابەری باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران گوتیشی: "به‌رپرسانی ئه‌مریكا ده‌یانه‌وێ شه‌ڕی مه‌زهه‌بی وه‌كو واقیعێكی ناڕاست بكه‌نه هۆكاری رووداوه‌كانی عێراق. ئه‌وه‌ی ئێستا كه له عێراق ده‌گوزه‌رێ، شه‌ڕی سوننه و شیعه نیه به‌ڵكو شەڕی پاشماوه‌ی رژێمی پیشووی عێراق بەعسییەکان و توندڕه‌وه تهكفیرچییهكانە كه ئامانجییان لەناوبردنی دیموكراسی و سه‌ربه‌خۆیی عێراقە."