هه‌ولێر
رۆژی شه‌ممه به ئاماده‌بوونی ئه‌مینداری گشتی مانگی سووری ئیماراتی و پارێزگاری هه‌ولێر و كونسوڵی گشتی ئیمارات له هه‌رێمی كوردستان، را‌شد محه‌مه‌د مانگی سووری ئیماراتی به‌ردی بناغه‌ی دروستكردنی شارێكی فریاگوزاری دانا.
پارێزگاری هه‌ولێر نه‌وزاد هادی رایگه‌یاند "ئه‌م كۆمه‌ڵگه‌یه ئیدارییه مانگی سووری ئیماراتی جێبه‌جێى ده‌كات و هه‌موو ئه‌رك و خه‌رجییه‌كانی له‌سه‌ر ئه‌وانه بێگومان ئه‌م كۆمه‌ڵگه‌یه وه‌كو شارێك وایه بریتیه له 500 خانوو كه پێك هاتووه له بنكه‌ی ته‌ندروستی و قوتابخانه و بنكه‌ی پۆلیس".
پرۆژه‌كه كه‌وتووه‌ته سنووری ئیداره‌ی ناحیه‌ی به‌حره‌كه‌ی سه‌ر به‌شاری هه‌ولێر، له ته‌نیشت كه‌مپی ئاواره‌كانی به‌حركه كه ژماره‌یان 731 خێزانی ئاواره‌ی شاره‌كانی خوارووی عێراقی تێدا نیشته‌جێ كراوه.
پارێزگاری هه‌ولێر نه‌وزاد گوتیشی "بۆ ئه‌م پرۆژه‌یه پارێزگاری هه‌ولێر په‌نجا دۆنم زه‌وی بۆ ته‌رخان كردووه كه ته‌واویش بوو راده‌ستی پارێزگاری هه‌ولێر ده‌كرێت ئێمه‌ش به‌كاری دێنین بۆ هه‌ر حاڵه‌تێكی پێویست كه هاووڵاتیان و ئاواره‌كان به‌تایبه‌تی پێویستیان پێی بێت".
سه‌باره‌ت به‌كاره‌كانی رێكخراوی (UNHCR) بۆ هاوكاری په‌نابه‌ر و لێقه‌وماوان، پارێزگاری هه‌ولێر گوتی: "كاره‌كانی ئه‌وان، له هه‌رێمی كوردستان چڕبۆته‌وه له ئێستادا un هه‌موو هاوكاریه‌كانی دێنێته هه‌ولێر و دابه‌شی ده‌كات به‌سه‌ر ئاواره و په‌نابه‌ر و لێقه‌وماوان".
ئه‌مینداری گشتیی مانگی سووری ئیماراتی محه‌مه‌د عه‌تیق فه‌لاحی رایگه‌یاند: "سوپاسی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به‌ڕێز مه‌سعود بارزانی ده‌كه‌ین، بۆ كارئاسانی داموده‌زگاکانی ئیداری و باشتر هاوكاریکردنی ئاواره‌كان".
ناوبراو هەروەها گوتیشی "دروستكرنی ئه‌م پرۆژه‌یه بۆ فریاگوزارییه بۆ ئه‌وه‌ی له كاتی پێویستدا خه‌ڵكی ئاواره و لێقه‌وماو كه دێنه هه‌رێمی كوردستان سوودی لێ وه‌ربگرن".
پارێزگاری هه‌ولێر نه‌وزاد هادی رایگه‌یاند "ئه‌مه یه‌كه‌م كاری مانگی سووری ئیماراتی نییه ئه‌وان له سه‌رانسه‌ری كوردستان، هاوكاری ئاواره‌كانیان كردووه، له ناحیه‌ی دیبه‌گه‌ش كه‌مپێكی تر ده‌كه‌نه‌وه، هه‌روه‌ها هاوكاری پێشمه‌رگه‌یان كردووه، له‌گه‌ڵ ده‌زگای خێرخوازی بارزانی و نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان هاوكارییه‌كی زۆریان هه‌بووه. سوپاسیان ده‌كه‌ین، هاوكاری مانگی سووری ئیماراتی بۆ ئاواره‌كانی عێراق و سووریش بووه".